چاویارنیوز ـــ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران لە وڵاتانی نزیک لە کەنداوی فارسەوه کڕیاری نوێی هەیە
ڕۆژنامەی “کوریرە دلا سپۆرت”ی ئیتالی ئەمڕۆ سێشەمە کڕیارێکی نوێی لە کەنداوی فارسەوە ناساند بۆ کڕینی مێهدی تارێمی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران کە یانەی وەسڵی ئیماراتە.
تارێمی بە نرخی 5 ملیۆن یۆرۆوە وەک بەنرخترین یاریزانی تۆپی پێ لە ئێراندا دێتە ئەژمار.
هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران وەرزی رابردوو وەک یاریزانێکی ئازاد لە پۆرتۆ پەیوەندی بە ئینتەرەوە کرد و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا کەش و هەوای خولی ئیتالیا و ئینتەر بۆ تارێمی باش نەبوو چونکە هێرشبەرە ئێرانیەکە لە یەک وەرزدا تەنیا 3 گۆڵی تۆمارکرد و بووە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ جێهێشتنی نیراتزوری.
بڵاوکراوەکەی ئیتاڵی دەنووسێت کە تارێمی زۆر کڕیاری ڕاکێشاوە، لەوانە “بێشکتاش”ی تورکی، “نۆتینگهام فۆرێست” و “فولهام” لە ئینگلتەرا، ئەوا ئێستاش کڕیاری ئیماراتی.
بەگوێرەی هەواڵی “کوریرە دلا سپۆرت”، هەفتەی رابردوو ئینتەر گرێبەستێکی 5 ساڵەی لەگەڵ ئانژو یوان بۆنی هێرشبەری پارمای تەمەن 21 ساڵان واژۆکرد، ئەمەش وایکرد تارێمی لە یانەکە دووربکەوێتەوە.
No Comment! Be the first one.