چاویارنیوز _ هەرکییەکان هێرش دەکەنەسەر پارتی و پێیانوایە، پارتی دەیەوێت هەرکییەکان لەناوببات.
وەلید هەرکی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە خورشید هەرکی رایگەیاند، ئێمە حەزمان لەشەڕ نەبووە و هەرگیز ئێمە دەستپێشخەری شەڕ نەبووین و نەمانویستووە کوڕی کەس بکوژرێت، ئەوە هێزەکانی ناوخۆبوون پەلاماری ئێمەیاندا.
دەڵێت: ئەوە چارەسەری ئەم دۆخە ناکات کە پارتی هێزێکی زۆر گەورە بنێردرێتە سەر گوندێک و بتەوێت بەوە هەرکی لە ناوببەیت.
وەلید هەرکی ڕایگەیاند: سەرەتا دەمانەوێت هێزەکەکانی پارتی ناوچەکە چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە، ئینجا دەرفەتی گفتوگۆ دەکەینەوە لەسەر چۆنیەتی چارەسەر و ئامادەین بە یاسا ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.
عەشیرەتی هەرکی مەرجی هەیە بۆ ئاگربەست
هێزەکانی پارتی چوونەتەپاڵ دوژمنەکەمان دژی عەشیرەتی هەرکی.

No Comment! Be the first one.