مستەفا عەبدوڵڵا سەرکردە لە یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەگەر ئەوە فەشەل نەبێت خۆ فەشەل کلک وگوێی نیە، دەسەڵاتدارانی هەرێم چۆن شەرم نایانگرێ پێشمەرگەیەک لەبەر هەژاری و بێموچەیی کۆتای بەژیانی خۆی بێنێت!
فەشەل چیە لەوە زیاتر؟
( تۆ پەرلەمانت نەبێت و حکومەتت دووساڵ و نیو بێت ماوەی بەسەر چوبێت و هەموو دام و دەزگاکانت شەرعیەتیان نەمابێت و مووچەت پێ نەدرێ و ڕێگاوبانت پێ چاک نەکرێ و خزمەتگوزاریەکان لە سفر نزیک بووبنەوە و قاسەی حکومەتت بەتاڵ بێت و بەڵام قاسەی حزب وبەرپرسەکانت پڕ لەملیۆنان دۆلار بێتت)
ئەگەر ئەوە فەشەل نەبێت خۆ فەشەل کلک وگوێی نیە.
No Comment! Be the first one.