چاویارنیوز _ دوای ئەوەی دادگای هەولێر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتارێک دەرکرد، ناوبراو بەتەنزەوە ڕەخنە لە دادگاکانی هەولێر دەگرێت.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند:ئ ەو سکاڵایەی برادەرانی هەولێر تاجە و لەسەر سەرم دانراوە.
وتیشی: دادگاکانی هەولێر بەسیاسی کراون و بڕیاری حزب زاڵە بەسەر بڕیاری دادگاکە خۆیدا، بۆیە ناچمە بەردەم ئەو جۆرە دادگایە.
دادگاکانی هەولێر بەسیاسی کراون؛
پارتی تاجی لەسەر ئەحمەدی حاجی ڕەشید کردووە
دادگاکانی هەولێر لەژێر پەستانی حزبیدا بڕیاردەدەن.

No Comment! Be the first one.