چاویارنیوز _ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پێشوازی لە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد و وتی، ئێستا کاتی ساڕێژکردنی برینەکانە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی باڵای پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) کرد کە پێکهاتبوون لە تولای هاتیمۆغولاری ئۆروچ، هاوسەرۆکی دەم پارتی؛ کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان؛ سەرهات ئەرەن و مەهمەت کاماچ، پەرلەمانتارانی دەم پارتی.
لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ بە گەرمی پێشوازی لە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد و وتی، ئێستا کاتی ساڕێژکردنی برینەکان و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە لە باکووری کوردستان و تورکیا کە لە ئاشتی و پێکەوەژیان پێکهاتبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، وەک چۆن سەرۆک مام جەلال ئەندازیاری سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی بوو و بۆ یەکەمجار دەرگای گفتوگۆی لە نێوان قەندیل و ئەنقەرەدا کردەوە، ئێمەش لەسەر رێبازەکەی بەردەوامین.
لای خۆیەوە، وەفدی دەم پارتی سوپاس و پێزانینیان بۆ رۆڵی ئەرێنی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ و یەکێتی دەربڕی کە بەشێکی گرنگن لە سەرخستنی هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و دوایین پەرەسەندنەکانیان خستەڕوو.
لە پێشوازیی وەفدێکی باڵای دەم پارتی؛
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی چەکدانانی گەریلاوە چی وت
سەرۆک مام جەلال ئەندازیاری سەرەکیی پرۆسەی ئاشتی بوو.

No Comment! Be the first one.