چاویارنیوز _ سەرەڕای بارودۆخێکی سەختی ژیان و سەرەڕای ململانێ و ناتەبایەکی درێژخایەنی نێوان حزبە کوردستانیەکان، هەزاران ڕەخنەو پێشنیاری خەڵکی نیشتمانپەروەر، سەرەڕای دەیان کێشەی نیشتیمانی وەک مادەی 140، گوایە بەیانی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە دەتوانم بڵێم سەدا نەوەت و نۆی خەڵکی کوردستان لەگەڵ یەک ڕیزی و برایەتی و تەبایی تەواوی حزبەکان بەگشتی و یەکێتی و پارتی بەتایبەتی دایە، بەڵام بەڕای من یەکێتی سەرەڕای دیراسەی وردیش سەرەڕای ئەو هەموو کێشەیەی بەرۆکی گەلەکەمانیشی گرتووە، غەدرێکی گەورەی مێژووی دەکەن دەچنە سەری ڕەش بۆ کۆبونەوە.
دەڵێت: لەناو کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەدەرەوە و ناوەوەی هەرێمی کوردستان، پارتی تاکە دوژمنی یەکێتییە، لە شاخی قەرەچوغ داعش بەکەیفی خۆیان تەڕاتێن دەکات ئێمە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەین و موڵکی خۆمانە، پارتی قبووڵی نییە ئێمە بچینەناوشاخی قەرەچوغ و هێزی یەکێتی لەقەرەچوغ قەدەغە کردووە.
ڕاشیگەیاند: هەتا ئێستا بەس دژایەتیمان دەکەن و قەتیش پەشیمان نابنەوەو بەردەوامیش دەبن چونکە چەندینجار تاقیکراونەتەوە، نە گوێمان لێ دەگرن، نە حکومەتمان لەگەڵ پێک دێنێن،
غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە:
هەق نییە یەکێتی بچێتەوە سەری ڕەش
یەکێتی، غەدرێکی گەورەی مێژووی دەکەن دەچنە سەری ڕەش بۆ کۆبونەوە.

No Comment! Be the first one.