چاویارنیوز _ شەوی ڕابردوو هێزەکانی پارتی لە وەرتێ هاوڵاتییەکیان شەهیدکرد، ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێت: هەزارەها جەرگ بە فیشەکی پارتی سوتێنراوە.
گوڵاڵە سدیق ڕۆژنامەنووس ڕایدەگەیەنێت: ئەو تۆقاندنەی پارتی بەرامبەر خەڵک دەیکات ملازم موحسین هەرئەوەی کرد، بەڵام ئەو عەرەب بوو ئێوەش کورد!
دەڵێت: ئەو چەک بەدەستانەی دەینێرنە سەر خەڵکی سیڤیل، ئەگەر لە شەنگال هەڵنەهاتنایە و بەرگرییان بکردایە کچانی شەنگال توشی ئەو نەهامەتییە نەدەبوون.
وتی: لوولەی تفەنگەکانتان هەمیشە ڕوو لە خەڵکی سیڤیلە، چونکە بینیمان هەفتەی ڕابردوو هەرکییەکان چۆن تەنگیان بە هێزی حزبەکەت هەڵچنیبوو!
ڕاشیگەیاند: لەڕووداوەکەی وەرتێدا، زۆر جوان دەردەکەوێت کەسێک بە حەفتاو پێنجییەکی ئەمن نەکراوەوە لە کوڕێکی گەنج دەدات و بە ئەنقەست یەک فیشەک دەتەقێنێت بۆ سەر سنگی کەسێکی تر. وەڵا ملازم محسنیش هەر ئەوەی کرد.
گوڵاڵە سدیق ڕۆژنامەنووس:
مەلازم موحسینەکانی پارتی
لوولەی تفەنگەکانتان هەمیشە ڕوو لە خەڵکی سیڤیلە.

No Comment! Be the first one.