چاویارنیوز – یسرا ڕەجەب ، ئهندامی خولی چوارهمی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق :حیزبەکانی دەسەڵات لە میللەت زیاتر هەست بە ڕێژەی خراپی گوزەرانی خەڵک و ستەم کردنیان دەکەن، بۆیە ترسێکی ئێجگار گەورەیان لێ نیشتووە چونکە دەزانن لە ئێستاوە هەتا کاتی هەڵبژاردن جگە لە دوو مووچەی کرچ وکاڵ ئەو میللەتە چاوی بەهیچی تر ناکەوێ.
ئەمە عیلمی زەڕە نی یە بێم پێتانی بفرۆشم بەڵکو ئەزموونە تاڵەکانمان لەگەڵ حزبەکانی دەسەڵات وای لێکردووین بزانین مووچە کەی دابەش دەکرێ بۆ بێ دەنگ کردنی شەقام نەک بۆ ئەوەی بژین وەک مرۆڤ بەڵکو بۆ بژی مەمر ، مەمریش نەک بۆ ئەوەی ژینتان گرنگ بێ لە لایان بەڵکو بۆ ئەوەی بڵێن ئێمە گەلمان هەیە گەل و ئێمە سەرکردەی گەلێکین.
دەسا ئەی گەل ئێوە کەی باوەڕیتان بە هێزی ئیرادەی خۆتان ئەبێ ئەوەتا ئەوان خۆیان (تۆقیوون) .
No Comment! Be the first one.