چاویارنیوز _ بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەممووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
هەر ئەمڕۆ لە هەولێر درۆنێک کەوتۆتە خوارەوە کە تا ئێستا نازانرێت لەکوێوە ئاراستە کراون
دژەتیرۆر:
هێرش کرایەوە سەر کێڵگەی نەوتی DNO
لەماوەی دوو ڕۆژدا شەشجار هێرشی درۆنی کراوەتەسەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان.

No Comment! Be the first one.