چاویارنیوز _ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سكاڵایەكی یاسایی دژی گرێبەستەكەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمەریكی بۆ پەرەپێدانی چەند گێڵگەیەكی غاز لە هەرێمی كوردستان تۆمار دەكات.
رائید مالیكی ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سكاڵایەكی لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردوە.
ئەو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە كە دادگای فیدراڵی ئەو گرێبەستانە بە نایاسایی هەژمار بكات كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیا ئەمەریكییە واژۆی كردووە.
سكاڵای ئەو پەرلەمانتارە دەبێتە دووەم سكاڵا كە دژی ئەو گرێبەستەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیا ئەمەریكییە تۆمار دەكرێت، پێشتریش لە 14ی تەمووزی 2025 باسم غرێباوی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە نوێنەرانی عیراق سكاڵایەكی هاوشێوەی تۆماركردووە.
لەلایەن ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە؛
سكاڵایەك دژی حکومەتی هەرێم تۆماركرا
تائێستا دوو پەرلەمانتاری عێراق، سكاڵایان لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردوە.

No Comment! Be the first one.