چاویارنیوز _ هاووڵاتیانی گوندی گردەڕەشە بیتاقەتن لە هەڵسوکەوتی هێزەکانی پارتی، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو هێزانە هەڵیانکوتایەسەر ئەو گوندە و کوڕەکانی خورشید هەرکی و حەیدەر هەرکی_یان دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکانی خورشید هەرکی و حەیدەر هەرکی، هەوڵیانداوە بچنە سلێمانی، چونکە فەرمانی گرتنیان هەبووە، بۆئەوەش هەوڵیانداوە لە بازگەی ئاسایشی کەلەک دەربازیان بێت بۆ موسڵ لەوێشەوە بۆ سلێمانی، بەڵام نەیانتوانیوە، پاشان دەچنە ماڵی میرخان هەرکی فەرماندەیەک سەربازیی یەکێتی لەوێ خۆیان دەشارنەوە تا رۆژی سێشەممە لە بازگەی دێگەڵە دەستگیرکراون.
کوڕەکانی خورشید هەرکی و حەیدەری برای دەستگیرکران
هاووڵاتیانی گردەڕەشە رایانگەیاند، هێزەکانی پارتی هەڵیانکوتاوەتەسەر گوندەکە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە
No Comment! Be the first one.