چاویارنیوز _ ئەو درۆنانەی پێگەی سەربازییەكانی كردە ئامانج لە دەرەوەی عێراق دروستکراون، درۆنەكان یەك جۆربوون و یەك لایەن هێرشەكانی ئەنجامداوە، ئەو لایەنەی تێوەگلاوە لە ئەو كردەوە دوژمنکارانەیە دەستنیشانکراوە
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بەئامانجکردنی پێگەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رادەگەیەنێت.
سەرچاوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون دەستنیشانکراوە، دەرکەوتووە کە كڵاوەی جەنگی بە کێشی جیاواز هەڵگرتووەو لە دەرەوەی عێراق دروستکراون.
باس لەوەشکراوە، شوێنی هەڵدانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە وردی بەداداچونی بۆ كراوە، سەلمێندراوە کە لە شوێنی دیاریکراوەوە لە ناو خاکی عێراقەوە هەڵدراوە، ئەو لایەنانەیشی تێوەگلاون لە ئەنجامدان و هەماهەنگی ئەو كردەوە دوژمنکارانەیە، دەستنیشانکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، شیکارییەکی تەکنیکی گشتگیر بۆ سیستمی کۆنترۆڵ و پەیوەندی کە لە کارپێکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بەکاردەهێنرێت ئەنجامدراوە، ئەوەش وایکردووە دەزگا هەواڵگرییەکان زانیاریی ورد کۆبکەنەوە کە پشتگیری لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.
ئەوەش ڕاگەیەنراوە، لیژنەی لێکۆڵینەوە دڵنیابووە لەوەی هەموو ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییانەی کە لە ئامانجگرتنەکەدا بەکارهێنراون هەمان جۆر بوون، ئەوەش بەڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجامدەرەکە یەک لایەنە.
سەرکردایەتی ئەمنی و سەربازی نەرممی نانوێنێت بەرامبەر هیچ هەڕەشەیەک کە ئاسایش و سەلامەتی هێزە چەکدارەکانمان و تواناکانی دەوڵەتی عێراق بکاتە ئامانج. رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە تێوەگلاون و رەوانەی دادگاكانی عێراق دەکرێن بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزاکەیان وەربگرن.
ئەم هێرشە ترسنۆک و شەڕانگێزانە، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانیەو، رێگە بە هیچ لایەنێک نادرێت ناوخۆیی بێت یان دەرەکی، ئاسایش و سەقامگیری عێراق تێكبدات.
کێ پێگە سەربازییەکانی عێراقی کردە ئامانج؟
ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون دەستنیشانکراوە، دەرکەوتووە کە كڵاوەی جەنگی بە کێشی جیاواز هەڵگرتووە.

No Comment! Be the first one.