چاویارنیوز ـــ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی دوو وەرزی ڕابردووی یانەی لێنس دەچێتە ڕیزی یانەی جیالۆرۆسی.
یانەی ڕۆما دواجار لەگەڵ یانەی لێنس گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ “نائل ئەلعیناوی”
فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گواستنەوەی تۆپی پێی ئەوروپا ڕاپۆرتی لەسەر پشتڕاستکردنەوەی ئەم گواستنەوەیە داوە. بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە، ئەم یاریزانە مەغریبییە بە گواستنەوەی 23 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە پاڵ جیالۆرۆسی و هەروەها 2 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت وەردەگرێت.
ئەلعەیناوی تەمەن 24 ساڵ بڕیارە سبەی شەممە بەرەو شاری ڕۆما بەڕێبکەوێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یانە ئیتاڵییە و تەواوکردنی پرۆسەی پەیوەندی کردن بە پێکهاتەی گاسپێرینی.
بەڵگەنامە پێویستەکان لەنێوان هەردوو یانەی ڕۆما و لێنس واژۆ کراون و ئاڵوگۆڕیان پێکراوە و ئەم یاریزانە بە ڕەچەڵەک فەرەنسی بۆندێکی پێنج ساڵە لەگەڵ ڕۆما واژۆ دەکات.
نائل ئەلعەیناوی کە مێژوویەکی ئەندامێتی لە هەڵبژاردەی تەمەن خوار 23 ساڵانی مەغریبی هەیە، لە ساڵی 2023 ەوە ئەندامی یانەی لێنسی فەرەنسایە و لەو 56 یارییەدا کە بۆ ئەم یانەیە ئەنجامیداوە، 9 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمارکردووە.
No Comment! Be the first one.