چاویارنیوز _ لە دوای (٦) ڕۆژ لە ڕاگرتنی هێرشەکان، سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کردەوە.
کامەران ساڵح C PT – Iraqi Kurdistan ڕایگەیاند: لە کاتژمێر ١٩:٢٠ خولەکی ئێوارەی هەینی، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، (٢) جار تۆپبارانی (گەلی مێوین)یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنوری قەزای ئامێدی کرد.
لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەک لەلایەن گروپێک گەریلاوە، سوپای تورکیا (١١) هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەکانیش بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆک.
کامەران ساڵح:
تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانی هەرێمی کوردستان
ئەگەرچی نورکیا باس لە پرۆسەی ئاشتی دەکات و ژمارەیەک گەریلا چەکەکانیان سووتاندووە، بەڵام هێشتا هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم بەردەوامە.

No Comment! Be the first one.