چاویارنیوز _ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی بەشی یەكەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، ڕایگەیاند: بە ڕاشكاوی، ئێمە كیانێكی فیدراڵین و مافی خۆیەتی بودجەی تایبەتیی خۆی هەبێ، كەواتە لە بودجەی گشتیی عێراق، دەبوو بەشی كوردستان تەرخان بكرێ و دامودەزگاكانی هەرێم و خەڵكی هەرێم ئەو كاتە بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی بودجەكە بدەن.
وتیشی: هەر لایەنی ناوخۆیی، سكاڵایان كرد بەغداد ڕاستەوخۆ دەست وەربداتە ناو كاروباری بودجە و مووچەی هەرێم، لە چەندان بۆنە باسیان كرد كە گەر مووچە بچێتەوە سەر بەغدا، كێشەی مووچە نامێنێ، ئەوكاتەی حكوومەتی هەرێمیان تاوانبار كرد، ئێستە ئەو دەنگانە نازانم لە كوێن و بۆ بێدەنگن؟ ئێستەیش پاساو بۆ دواخستنی مووچە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەهێننەوە.
ڕاشیگەیاند: ئێمە لەسەر مووچە لەگەڵ بەغداد ڕێككەوتووین، دوای دوو مانگ، جارێكی دیكە پاساوی نوێیان دۆزیوەتەوە و دیسان دەستمان بە ناردنی شاند و دانوستان كردووەتەوە.
مەسرور بارزانی دەشڵێت: بەغداد داوا دەکات نەوتەکە وەربگرێت ئینجا مووچە دەنێرێت لەکاتێکدا هێرش کراوەتە سەر کێڵگەکانمان و بەرهەمی نەوت کەمبوەتەوە ئێستا ئەوەنە بەرهەمنایەت کە لەسەری رێککەوتوین.
مەسرور بارزانی ئاشکرای کرد؛
بەغدا داواکاری نوێی هەیە
ئێمە لەسەر مووچە لەگەڵ بەغداد ڕێككەوتووین، دوای دوو مانگ، جارێكی دیكە پاساوی نوێیان دۆزیوەتەوە و دیسان دەستمان بە ناردنی شاند و دانوستان كردووەتەوە.

No Comment! Be the first one.