چاویارنیوز _ كەمێك پێش ئێستا لە ناو دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ژمارەیەك پزیشك دەدرێت و بریندار دەكرێن.
بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك پزیشكی دانەمەزراو بەمەبەستی گەیاندنی داواكاری دامەزراندن سەردانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی دەكەن. لەكاتی سەردانیكردنی ئەو پزیشكانە دەمەقاڵێ لە نێوان پزیشكە دانەمەزراوەكان و كارمەندانی وەزارەت دروست دەبێت و دواتر هێزێكی ئەمنی لەناو وەزارەت لەو پزیشكانە دەدات.
بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەکان لە ژمارەیەک پزیشک دەدەن و دەم و چاویان بریندار دەبێت و تا ئێستا كێشەكە لە نێو دیوانی وەزارەتی تەندروستی بەردەوامەو وەزارەتی تەندروستی ڕێگری دەكات لەوەی زانیارییەكانی ئەو شەڕە دزە بكاتە نێو دەزگا میدیاییەكان.
لەناو وەزارەتی تەندروستی؛
ژمارەیەك پزیشكی دانەمەزراو بریندار دەكرێن
هێزە ئەمنییەکان لە ژمارەیەک پزیشک دەدەن و دەم و چاویان بریندار دەبێت، تائێستا کێشەکە بەردەوامە.

No Comment! Be the first one.