چاویارنیوز ـــ بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیال مەدرید لەبەر چاوچنۆکی ئەستێرەی بەڕازیلی، بەهۆی ئۆفەرەکانی سعودییەوە، بڕیاریاندا ئەو ئەستێرەیە سزا بدەن
“ڤینیسیۆس جونیۆر” ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ لە ئێستادا بەهۆی ئەو ئۆفەرە گەورەیەی کەوا لە سعودیە، وەرگرتووە، لووتبەرزی دەنوێنێت، بۆیە ڕۆژنامەی “مارکا” هەواڵی لە هەڵپەساردنی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو ئەستێرەیە لەلایەن ڕیاڵەوە تا کاتێکی تر داوە.
ڤینیسیۆس پێشنیاری مووچەی 150 ملیۆن دۆلاری لە سعودیەوە پێگەیشتووە، بەڵام ڕیاڵ ئامادەیە تەنیا 20 ملیۆن دۆلاری لە گرێبەستە نوێیەکەدا پێشکەش بکات. پڕۆژەی درێژکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس چەند مانگێک لەمەوبەر دەستی پێکرد و خەریک بوو جێبەجێ بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا فریودانی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە وایکردووە ئەستێرەی بەرازیلی داوای مووچەی زیاتر لە بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ بکات.
مارکا دەڵێت ڤینیسیۆس داوای مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆی لە ڕیاڵ کردووە کە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی پێرێزی سەرۆکی یانەکە بووەتەوە. بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی مەدرید، چاوچنۆکی ڤینیسیۆس، راهێنەری ڕیاڵی تووڕە کردووە و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیان بۆ ساڵی 2026 دواخستووە بۆ ئەوەی ئەو کاتە بڕیار بدەن.
No Comment! Be the first one.