چاویارنیوز _ لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چووینە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمانکرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان، ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنیەتی هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوای بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە هەیە و هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی مووچەخۆرانە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی:
هیوادارم هیچ لەمپەرێک بۆ مووچە دروستنەکرێت
یەکێتی بڕوای بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە هەیە

No Comment! Be the first one.