چاویارنیوز _ نوسراوەکەی ئەمڕۆی تورکیا كە سەرۆك كۆماری توركیا ئەردۆغان ئیمزای كردووە و دەڵێت “ئیدی گرێبەستی نەوتی بۆڕی عێراق نوێ ناكاتەوە” واتا چیدیكە نەوتی عێراق بە بۆڕی ناڕوات بۆ توركیا.
هەندرێن شێخ ڕاغب نووسەر ڕایگەیاند: رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق دەچێتە ئەمریكا، نەوتی كەركوكیش بە كاملی دراوەتە ئینگلیز, بۆ بەرامبەر مووچە و هەرێمی كوردستان و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئەوشتانە نقەیان نیە؟؟. كێشەكە ئەوەیە ئەگەر توركیا نەوتی كەركوك وەرنەگرێت ئینگلیز چی دەكات؟ ئینگلیز بازاڕی ساغكردنەوەو لفكردنی نەوتی كەركوكی نەمێنێت فیتنەیەك بۆ توركان دروست دەكات كەس سەری لێ دەرنەكات.
دەڵێت: باشە توركیا بۆ سەری خۆی بێشێنێت بە دادگای پاریس و قانوونی ئۆپیك و رێككەوتنی عێراق و كوردستان و ئینجا رۆژانە حەق و حسابی ورد و تەواو بكات و دواتریش بەرمیلی بە 70 دۆلار بكڕێت….هتد، بەپێچەوانەوە دێت بۆڕیەكە دادەخات, لەم شاخ و دۆڵ و مەرزو نزیكانە، لەمەودوا بە تانكەر رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی كوردستان ئاودیو دەبێت و بە 30 دۆلارێكیش دەیكڕێت و لەم 30 دۆلارەش نیوەی بە خواردن وكاڵای توركی دەدرێت و دەچێتەوە گیرفانی. كەواتە بۆچی بۆڕیەكە دانەخات؟؟. تورکیا فێری کاسبی بووە.
باس لەوەش دەکات، هیوادارم یاساو دەستورو شەفافیەت سەركەوتوو بێت و ئەم قسانەی من پوچەڵ ببنەوەو راست دەرنەچن.
هەندرێن شێخ ڕاغب نووسەر:
توركیا فێری کاسبی بووە
توركیا بۆ سەری خۆی بێشێنێت بە دادگای پاریس و قانوونی ئۆپیك و رێككەوتنی عێراق و كوردستان و ئینجا رۆژانە حەق و حسابی ورد و تەواو بكات و دواتریش بەرمیلی بە 70 دۆلار بكڕێت.

No Comment! Be the first one.