چاویارنیوز ـــ خەڵکی ناپۆلی زیندانێکی کۆنیان کردۆتە شوێنی یاریی تۆپی پێ.
ناپۆلی دوای زیاتر لە 30 ساڵ بووە پاڵەوانی خولی ئیتالیا، ئەمەش جۆش و خرۆشی بۆ شاری ناپۆلی هێنایەوە.
هەر بەو هۆیەشەوە ڕۆژنامەی گازێتا دێللۆ سپۆرت ئەمڕۆ سێشەمە ڕاپۆرتێکی لەبارەی گۆڕینی زیندانی کۆنی سکامپیا بۆ گۆڕەپانی تۆپی پێی خەڵکی ناپۆلی بڵاوکردەوە ئەو بەندیخانە کۆنەی کە پێشتر گەنجانی ناڕازی تێیدا ڕادەگیرا، ئێستا لەگەڵ هاواری گەنجان لە پشت دیوارە بەرزەکانیەوە دەنگدانەوەی هەیە.
جامی سکۆنیتزۆ تۆرنۆمێنتێکە کە تایبەت بە دانیشتوانی گەڕەکەکەی ناپۆلی بۆ دروستکردنی بۆشاییەک لە هاوڕێیەتی و دوستایەتی تێدا ڕێکبخەن.
ڕۆژنامەی ئیتاڵی ئاماژە بەوە دەکات کە زیندانی “Scampia Liberato” کە بە زاراوەی ناپۆلی بە مانای “کوڕی شەقامی ئازادکراو” دەگەیەنێت، ئێستا بە میوانداریکردنی یارییەکانی تۆپی پێی پێنج لایەن بۆتە شوێنێکی کۆمەڵایەتی چالاک.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گازێتا، جولیان فۆستەر، یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت: “جامی سکونیتزۆ نیشانمان دەدات کە ئێمە هێشتا دەتوانین چێژ لە خۆمان ببینین بەبێ یاریگای گەورە و ئەستێرەی تۆپی پێ و ڕێگای دیکەش هەیە بۆ پەیوەندیکردن، ئەو ڕێگایانەی وردە وردە ون بوون یان لەبیرکراون.”
No Comment! Be the first one.