چاویارنیوز _ یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانی مێژوو، برسیكردنی خەڵکی غەززەیە، لە کاتێکدا لەو دیو سنوورەوە و لە عەریشی میسری، خۆراکی سێ مانگی هەموو دانیشتوانەکە لەلایەن یوئێنەوە کەڵەکە کراوە.
یاسین تەها مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند، لە پاش غەززە، لەم ناوچەیە، مووچەخۆرانی کوردستان دێن کە بارمتە و برسیکراون، بەتایبەت ئەوانەیان کە داهاتیان کەمە و سەرچاوەی ژیانیان تەنیا مووچەكەیانە.
وتیشی، ئەگەرچی هیچیان پێ ناکرێت، بەڵام زۆربەی دنیا، جگە لە ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، لەگەڵ غەززە هاوسۆزن؛ بەڵام خەڵکی کورد کەسیشی نییە باوەڕی پێبکات و بەرگریی لێ بکات و لەگەڵیدا هاوسۆزبێت. ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە: نەوتە نەفرەتییەکەی، کە بۆ خەڵکە ئاساییەكەی نییە، هەرا و زەنای میدیای ئاراستەكراوی دەسەڵاتدارانی بڕیاربەدەست، کە دوژمنی زۆرتری دروستکردووە و دۆستی نەهێناوە، تەنیا بۆ ئیستیهلاكی نێوخۆییە و لێكەوتەی دیكەی خراپیشی هەیە. لە پەنا ئەمانەشدا ڕق و قین و گیانی تۆڵەكاریی ئامادەیە و بە باشی درزە نێوخۆییەكان و دۆستە كوردە هاوكارەكانیشیان لەو ڕقەدا بەكارهێناوە.
غەززە و هەرێمی كوردستان
مامۆستایەکی زانکۆ پێیوایە هاوهەڵوێستی بۆ هاووڵاتییانی غەززە زیاترە وەک لە هاووڵاتیانی هەرێم، نەوتیش یەکێکە لەهۆکارەکان.

No Comment! Be the first one.