چاویارنیوز _ هەشتاو سێ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، رەفتار و ئاكاری وەزارەتی دارایی هەرێم ، تۆزقاڵێكیش تەپوتۆزی خەمخواردنی پێوە دیار نییە، دەیان شاند تەكنیكی و سیاسی خۆیان گەیاندە بەغدا و گەڕانەوە، كەناڵە ئاسمانییەكانی ئێرە لێدوانی شارەزا و چاودێرانی داراییان بڵاوكردەوە، شاندی بەغدا و هەولێر رێككەوتن. هەفتەی داهاتوو مووچە رەوانە دەكرێت، ئەنجام هیچ !.
مامۆستا جەعفەر ئەندامی یەكێتی نووسەرانی جیهان (PEN) ڕایگەیاند: كێشەی نێوان هەرێم و ناوەند لە بەغدا چارەسەر نابێت، بە پێچەوانەوە وەكو شێرپەنجە، لقوپۆپی تری لێ پەیدا دەبێت، چونكە كلیلی چارەسەر لە بەغدا نییە، خۆشتان لەوێ دەستخەڕۆ مەكەن، ئەوانەی كلیلی چارەسەریان لایە ، مەرجی سیاسی زۆر قورسی خۆیان هەیە.
ڕایگەیاندووە، دەبوایە حكوومەتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، هەڵسووڕانی هەلومەرجە سیاسیەكانی ناوەوە و دەرەوەی ببینیایە، بە قازانجی ئەو تێنەپەڕیوە و تێناپەڕێت، چارەسەری دوێنێ لە چارەسەری ئەمڕۆ هەرزانتر دەكەوت.
وتیشی، من نازانم جکومەتی هەرێم چۆن بیردەکاتەوە، بەڵام هیوادارم كارەسات بە كارەساتێكی گەورەتر چارەسەر نەكرێت
ئەندامی یەكێتی نووسەرانی جیهان:
حکومەتی هەرێم دۆخەکەی نەخوێندۆتەوە
هەشتاو سێ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، رەفتار و ئاكاری وەزارەتی دارایی هەرێم ، تۆزقاڵێكیش تەپوتۆزی خەمخواردنی پێوە دیار نییە

No Comment! Be the first one.