چاویارنیوز ـــ جیاوازی نرخی گواستنەوەی دوو ئەستێرەی تۆپی پێ لە زەوییەوە بۆ ئاسمانە.
ماڵپەڕی OneFootball ئاماژەی بە گرانترین گواستنەوەی مێژوو کرد و ئاشکرای کرد کە نەیمار جونیۆر بە 400 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی زێڕینی ژمارە یەک لەمێژووی تۆپی پێ، نرخی گواستنەوەی نەیمار نزیکەی 1.5 ئەوەندەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە کە 247 ملیۆن یۆرۆیە. ئەستێرەی بەرازیلی 3 گواستنەوەی هەبوو یەکەمیان لە سانتۆسەوە بۆ بەرشەلۆنە و دووەمیان لە بارسێلۆنەوە بۆ پاریس و سێیەمیشیان لە پاریسەوە بۆ هیلال کە بە گشتی بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ تێچووی بۆ یانەکانی مەبەست بووە.
ئەو 5 یاریزانەی کە بە گرانترین یاریزانی مێژوو ناسراون بریتین لە:
1- نەیمار (400 ملیۆن یۆرۆ)
2- ڕۆمیلۆ لوکاکو (369 ملیۆن یۆرۆ) 3- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (245 ملیۆن یۆرۆ)
4- عوسمان دێمبێلی (220 ملیۆن یۆرۆ)
5- ئالڤارۆ مۆراتا (208 ملیۆن یۆرۆ)
لەگەڵ ئەوەشدا لیۆنێل مێسی هەڵگری 8 تۆپی زێڕین بە باشترین یاریزانی جیهان دادەنرێت، ناوبراو یەک ریال تێچووی بۆ یانەکانی نەبووە و نازناوی “هه میشه به خۆڕایی” به ده ستهێناوە
No Comment! Be the first one.