چاویارنیوز – عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەسانی وەک شاسوار و سروە و عەلی حەمە ساڵح دژی مووچەدانی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی هەژماری من دەوەستانەوە و بەشێوەیەکی بەرفراوان کەمپینیان لە دژی ئەنجامدەدا.
هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی چەندین زانیاریی ساختە کە دواتریش ڕاست دەرنەچوون. کەسانی تری وەک غالب موحەمەد و ئەحمەدی حاجی ڕەشید و هۆشیار عەبدوڵاش ئەم زانیاریە ساختانەیان دووبارە دەکردەوە.
سەرەڕای ئەمەش زۆرێک لە خۆیان و ئەندامانی حیزبە سیاسیەکانیان بەبێ دەنگی خۆیان تۆمارکردووە و ئێستا سوودمەندن لە خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکە.
ئەم کەمپینانە بوونە هۆی دواکەوتنی دەستڕاگەیشتنی هاوڵاتییانی سلێمانی بەم خزمەتگوزارییە
بەتایبەت لەنێو چینی خانەنشینان و مامۆستایان و پزیشکان و هێزەکانی پۆلیس کە وایکرد بێبەش بن لە ئاسوودەیی دەروونی و تەندروستی و کاتیشیان بکەنە قوربانی ئەم کەمپینە ساختانە.
هاوڵاتییان باجی هەڵمەتێکیان دا کە ئەم کەسایەتیانە هەرگیز خۆشیان بەتەواوەتی باوەڕیان پێنەبوو.
ئەوان هاوڵاتیانیان بە هەڵەدا برد ، کێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات؟
No Comment! Be the first one.