چاویارنیوز ـــ پائو ڤیکتۆر هیرشبەری تەمەن ٢٣ ساڵانی وەرزی ڕابردووی یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاری داوە ئەو یانەیە بەجێ بهێڵێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی یانەی براگا، پائۆڤیکتۆر گرێبەستێکی ٥ ساڵەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بەستووە بە بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆ.
ڤیکتۆر لە درێژەی وەرزەکانی ٢٠٢٣و ٢٠٢٥دا لەگەڵ تیمی دووهەمی بەرشەلۆنە بە ناونیشانی “بەرشەلۆنە ئەتلتیک” وەک ئاغەی گوڵی ئاست سێهەمی تۆپی پێ ئسپانیا نێوی لێ دەبرا ، کە پاش ڕوێشتی ماک گویو بۆچێسی ئەم چووە ڕێزی یانەی سەرەکی بەرشەڵۆنە و پاش ٣٨٠ خولەک یاریکردن توانی ٢ گوڵ و ١ ئاسیست تۆمار بکات.
گرێبەستی ڤیکتۆر لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کارلۆس ڤێزنز، ڕاهێنەری براگا بووە. ڤێزێنس لە ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٥ بۆ ماوەی چوار ساڵ یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا بووە لە مانچستەر سیتی.
پێش ڤیکتۆر، “ماریۆ دورگلێس” دیاردەی وەرزی رابردووی خولی دانیمارکی بە گرێبەستێکی ١١ ملیۆن یۆرۆ و “گابریێل مۆسکاردۆی” یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تەمەن ٢٠ ساڵانی پاریس سانجێرمان بە گرێبەستێکی قەرزی چوونە ڕیزی یانەی براگا، ئەو تیپە کە پێدەچێت ئامانجی بەرزی هەبێت بۆ وەرزەکانی داهاتوو.
No Comment! Be the first one.