چاویارنیوز ـــ “ڕودیگۆ دی پاول” ئەستێرەی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەڕجەنتین بووە هاوتیپی لیونیل مێسی
لە گواستنەوەیەکی سەرسوڕهێنەر و پڕ دەنگ و باسدا، رۆدریگۆ دی پاوڵ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و بە ئەزموونی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە فەرمی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید جیابووەوە و پەیوەندی بە ئینتەرمیامی گرت.
ئەم گواستنەوەیە کە ماوەیەک بوو بابەتی دەنگۆی بازاڕی گواستنەوەی تۆپی پێ بوو، ئێستا پشتڕاست کراوەتەوە و دی پاوڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەستێرەگەلێک وەک “لیۆنێل میسی”، “بوسکێتس” و “ئالبا” بۆ تیپێک کەوا دەیڤید بێکام خاوەنداریەتی، یاری دەکات.
دی پاوڵ کە پێشتر ئەزموونی یاریکردنی لەگەڵ “ئۆدینێزێ” و “ڤالێنسیا” هەیە، یاریزانێکی سەرەکی ئەرجەنتین بوو لە سەرکەوتنیان لە مۆندیالی 2022، کە بە شێوازی یاریکردنی چالاک و تەکنیکی و توانای سەرسوڕهێنەر لە پاراستنی خاوەندارێتی ناسراوە.
ئێستا بەم گواستنەوەیە ناوبراو جارێکیتر دەبێتە هاوڕێی لیۆنێل مێسی و ڕێگە دەدات ئەو کیمیاییە نایابەی کە لەهەڵبژاردەی نیشتمانیدا هەیانبوو، ئەمجارە لەیونایتد بەردەوام بێت.
ڕاگەیەندراوە کە گرێبەستی دی پاوڵ لەگەڵ ئینتەر میامی بۆ ماوەی سێ ساڵە و ئەو یانە ئەمریکییە، ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەڕێگەی پێدانی بڕێکی زۆر بەئەتلەتیکۆ مەدرید کڕیوە. ئینتەر میامی کە بەدوای پرۆژەیەکی بەرزدا دەڕوات بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی MLS، نەک تەنها کوالیتی هێڵی ناوەڕاستی لەگەڵ دی پاوڵ بەرز کردووەتەوە، بەڵکو کەسایەتییەکی کاریزمای دیکەشی بۆ پێکهاتە پڕ ئەستێرەکانی زیاد کردووە.
No Comment! Be the first one.