چاویارنیوز ــــ کورتە فیلمی ئێرانی “یەکێک لەوان” لە دەرهێنەری “موستەفا وەزیری” لە دووهەمین ئامادەبوونی جیهانی خویدا، لە فیستیڤاڵێکی ئەمریکیدا کێبڕکێ ئەدات.
کورتە فیلمی “یەکێک لەوان” لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی “HollyShorts” لە ئەمریکا بەشداری دەکات، ئەو فستیڤاڵە لەلایەن ئۆسکار و بافتاوە پەسەند کراوە. کورته فیلمی “یەکێک لەوان” به ناونیشانی نێودەوڵەتی”One Of Them”بەرهەمی هاوبەشی ئێران و ئیتاڵیایه و له دووهەمین نمایشی جیهانیدا گەیشتە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی “HollyShorts” له ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەم کورتە فیلمە لە نووسەری و دەرهێنەری “موستەفا وەزیری” و بەرهەمهێنانی هاوبەشی”حوسەین کاکاوەند” و کۆمپانی باوڕپێکراوی ئیتالی”Lights On” درووست کراوە.
بیست و یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 7 تا 17 ی ئابی 2025 (16 تا 26ی گەلاوێژی 1404) لە هۆڵی سینەماکانی TCL Chinese 6 لە شەقامی بەناوبانگی هۆلیوود لە شاری لۆس ئانجلۆس بەڕێوەدەچێت و فیلمی “One of Them” لە 15ی ئاب نمایش دەکرێت.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە لە ئەستۆی کۆمپانیای ئیتاڵی Lights On دایە
No Comment! Be the first one.