چاویارنیوز _ بەسەرۆکایەتیی عەلی زەیدی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە، سەرەڕای پشتیوانیکردنی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە داوای لە وەزیرەکان کرد هەر بریکار، یان بەڕێوەبەرێکی گشتی کە گومانی گەندەڵی لەسەرە رادەستبکرێت، هاوکات کۆمپانیای (سۆمۆ)یشی راسپارد بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی بۆ وەزارەتی کارەبا و دابینکردنی کارەبا لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی عاشورا، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا بە تەرخانکردنی 52 ملیار دینار بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ بەکرێگرتنی 2400 پاس بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی زیارەتکاراندا.
لەنێو بڕیارەکانی دیکەدا، رەزامەندیدرا لەسەر گواستنەوەی خاوەندارێتیی یەکە نیشتەجێبووەکانی کۆمەڵگەی ئەلڕەحاب لە بەسرە بۆ سوودمەندبووان. لەگەڵ ئەوەشدا، بڕیاردرا بەپابەندکردنی سەرجەم دامەزراوەکان بۆ تۆمارکردنی مۆلیدە حکومی و ئەهلییەکان لە سەر سەکۆی ناوەندیی (ئور).
لە کەرتی ژینگەدا، دەسەڵات درا بە وەزیری ژینگە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) بە پاڵپشتی سندوقی کەشوهەوای سەوز. دەسەڵاتیش بە وەزیری بازرگانی درا بۆ بەستنی رێککەوتنی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی تورکمانستان، سلۆڤێنیا، و رۆمانیا.
لەو چوارچێوەیەدا، کۆتایی بە راسپاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی و جێگرەکەی هێنرا و دۆسێکەیان رەوانەی دەستەی دەستپاکی کرا.
No Comment! Be the first one.