چاویارنیوز ــ عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتار و بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: بەدڵنیایی عێراق پارە بۆ موچەی مانگی شەش و حەوت نانێرێت، تاوەكو ئەو نەوتەی كە بەقسەی بەغداد 150 هەزار بەرمیلە، بڕی 100 هەزاری نەدرێت بە (سۆمۆ)و بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ نەنێردرێت.
ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەردوولا (حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم) پێكهێنرابوو، كۆنوسیان ئیمزا نەكردووەو وەفدەكەی هەرێم گەڕاوەتەوەو داوای موچەی دوو مانگیان كردووە، عێراق رازی نەبووە.
وەفدی هەرێم داوایان كردووە 60 رۆژی تر مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، عێراق رەتیانكردوەتەوەو وتویانە ئەو رێككەوتنەی كە هەیەو وەكو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوبوەتەوە، پێویستە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
ئەگەر ئەتانەوێ موچەی مانگی شەش بێت، هەم نەوتەكە رادەستی (سۆمۆ) بكەن و هەم 120 ملیار دینارەكە بدەن، ئەگەرنا بۆ مانگێك تاقی بكرێتەوە، ئەگەر پابەند نەبوون ئەوكاتە حەق لای ئێوەیە.
No Comment! Be the first one.