چاویارنیوز _ ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت:بۆچى تائێستا ئیدارەى هەولێر لەسەر بابەتی بەعسییەکانی هەولێر بێدەنگە و هیچ روونکردنەوەیەکى نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەى یان رەتکردنەوەى؟
بارام سوبحی ڕۆژنامەنووس لە نووسینەکەیدا ئاماژە بە چەند لێدوانێک دەکات و کە پێشتر ئاماژەیان بە بەعسییەکانی هەولێر کردووە.
لێدوانەکان:
کاکەمین نەجاڕ ئەندامى پێشووى مەکتەبى سیاسى پارتى (ئەیلولى 2021):
تەسەور بکەن ئەو خەڵکەی پێشان ئەنفالی دەکرد، تەعریبی دەکرد و دایک و خوشکی ئێمەی ئەنفال دەکرد، کە هاتنە کوردستان هەموو ڕەئیان گۆڕا. من لەو چەند ساڵە ڕەنگە دەیان جار هەر وەختە بڵێم سەدان جار سەردانی ناوچە عەرەبییەکانم کردووە. لەگەڵ سەرۆک خێڵی عەرەبی و ئەوانە دانیشتوومە، زۆریش لەو سەرکردانەی کە کاتی خۆی سەرکردایەتی ئەو نەهامەتیانەی سەر کوردستانیان دەکرد ئێستاش لە هەولێرن، ئێستا پەشیمانن).
دووەم: فازڵ ئەبوو ڕەغیف؛ پسپۆڕی بواری ئاساییش (١٧/شوبات/٢٠٢٥)، اوا لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەکەم شەش لە سەرانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، کە بە ئەنجامدانی تاوانی قێزەون تۆمەتبارن، لە سەرووی هەموویانەوە، داواکراوی یەکەم تاهیر جەلیل حەببووش، کە لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا سەرۆکی دەستگای ئیستیخباراتی عێراق بووە، ڕادەستی دەستگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی ناوەند بکات. (چونکە) بەعسییەکان دزێوترین تاوانیان لە دژی خەڵکی عێراق، لە ناویشیاندا برا کوردەکان ئەنجامداوە، کەچی ئێستا لە هەولێرن!
سێیەم: دکتۆر یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان : (ئابى 2025):
لە دوو سێ مانگی ڕابردوو لیژنەیەکی ئەمنی لە بەغدا بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی هاتونەتە هەولێر، سێ مەلەفیان لەگەڵ خۆیان هێناوە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم موناقەشەیان کردووە، مەلەفی سەرەکیان مەلەفی بەعسیەکان بووە کە لە هەولێر داڵدەدراون، بەوردی باسیان کردووە کە لەکوێ کۆبونەوە دەکەن و ناوی کەسەکانیان ئاماژەپێداوە، قیادەی قوتریان لەکوێ کۆبۆتەوە و بڕیارەکانیان چی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێی وتون ئێمە ڕێگەتان نادەین موناقەشەی ئەو بابەتە بکەن، چونکە ئەوانە میوانی سەرکردەیەکی هەرێمی کوردستانن و وەک میوان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
No Comment! Be the first one.