چاویارنیوز ـــ زیاتر لە 400 کەس نامەیەکیان واژۆ کردووە و داوایان لە فیدراسیۆنی تێنسی نێودەوڵەتی کردووە ئیسرائیل لە پێشبڕکێکانی جامی دەیڤس دووربخاتەوە.
کەنەدا بڕیارە میوانداری جامی دەیڤس بکات لە میانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە بەشداریکردنی ئیسرائیل لەو پاڵەوانێتییەدا.
زیاتر لە 400 کەس نامەیەکیان واژۆ کردووە و داوایان لە تێنسی کەنەدا و یەکێتی تێنسی نێودەوڵەتی (ITF) کردووە ئەو یارییە هەڵبوەشێننەوە. لە نێو واژۆکەراندا “مۆ ئەحمەد”، خاوەن مەدالیای ئۆڵۆمپی کەنەدی، هەواڵنێرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خوێنەران و وەرزشوانان بوونیان هەیە.
کەنەدا دەبێ لە لایەنی ڕاستی مێژوودا بوەستێت
ئەم بەڵگەنامەیە ئیدانەی کردەوەکانی ئیسرائیل لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دەکات و ئاماژە بە پارێزەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات و بارودۆخەکەیان بە جینۆساید دژی خەڵکی فەلەستین وەسف کردووە و دەڵێن: “ئەمە کاتێکی گرنگە بۆ تێنسی کەنەدا بۆ بەرەوپێشبردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و وەستانەوە لە لایەنی ڕاستی مێژوو.
تێنسی کەنەدا ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە: “ئێمە دان بە بارودۆخی ئاڵۆز و سەختی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنێین. ئامانجمان ئەوەیە کە کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە، سەلامەت و پڕۆفشناڵ بۆ هەموو وەرزشوانان بەڕێوە ببەین.
No Comment! Be the first one.