چاویارنیوز _ دوای پێنجەمین کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان وەفدی ڕەسمی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقو ئێران لەتاران، دواجار دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق لهڕێگهى ڕاگهیهنراوێكهوه ئاشكرایكردوه ” هەردولا لەسەر چڕکردنەوەی زانیاری هەواڵگرییو ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنییو ڕێگریکردن لەهەناردەکردنی ئەو مادانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە قەدەغەکراون ڕێککەوتن”.
هەربەپێی ڕێککەوتنەکە “لەمەودوا تاران بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق نابێت هیچ دەروازەیەکی سنوری نوێ بکاتەوە، ئهمهش ڕێكهوتنێكه ناڕاستهوخۆو بهبێ ناوهێنان، دژى ههرێمى كوردستان، چونكه تاران تهنها لهگهڵ ههرێم دهروازهى سنورى نافهرمیى ههیه”.
بەپێی زانیارییەکان، کوردستان ژمارەیەکی زۆر دەروازەی نایاسایی هەیە کە کاری قاچاغی تێدادەکرێت، زۆرجاریش خاوەندارێتیەکەی بۆ حزبەکانی دەسەڵات دەگەڕێتەوە.
تەواوی دەروازە ناڕەسمییەکان دادەخرێن
ئێران و عێراق ڕێککەوتن تەواوی دەروازە ناڕەسمییەکانی سنووری ئەو دوو وڵاتە دابخەن، بەمەش ژمارەیەک دەروازەی نێوان تاران و هەرێم دەگرێتەوە.

No Comment! Be the first one.