چاویارنیوز _ چاوەکان لەسەر ئەنجومەنی دەوڵەتە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی هەرێم، کە دامەزراوەیەکی دادوەریی عێراقە، نوێنەرایەتیی دەسەڵاتی دادوەری کارگێری دەکات.
بۆ دابەشکردنی مووچە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبارەی داهاتی ناوخۆ (نەوتی ونانەوتی) گرفتیان هەیە هەردوو لایەن لێکدانەوەی جیاواز بۆ ئەو پرسە دەکەن، بۆ یەکلاییکردنەوەی لێکدانەوەکان، پرسەکە براوەتە ئەنجومەنی دەوڵەت، شارەزایانیش ڕایدەگەیەنن کە ئەو ئەنجومەنە ناتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات.
کاری ئەو ئەنجومەنە بریتییە لە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی حکومەت، کاتێک لەسەر پرسێک گرفت دروستدەبێت و لێکدانەوەی جیاواز بۆ یاساکان دەکرێت ئەنجومەنی دەوڵەت دەقی یاساکان رووندەکاتەوە و گرفتەکان یەکلایی دەکاتەوە.
چاوی مووچەخۆر لەسەر ئەنجومەنی دەوڵەتە
ئەگەرچی ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ناردووەتە ئەنجومەنی دەوڵە، بەڵام شارەزایان دەڵێن: ئەنجومەنەکە ناتوانێت ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە.

No Comment! Be the first one.