خەونەکان هەمیشە پەنجەرەیەکن کە باری دەروونیمان پیشان ئەدەن و دەتوانن هەست و نیگەرانییە شاراوەکانمان، یان تەنانەت هیواکانمان ئاشکرا بکەن. بینینی برین لە خەودا بەزۆری نیشانەی بوونی برینی دەروونی و جەستەییە کە مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەدا تووشی بووە و ئەزموونی دەکات. بێگومان ئەم خەونە هەمیشە مانای خراپی لێناکەوێتەو و لە زۆر لێکدانەوەکاندا بینینی زام لە خەودا دەتوانێت نیشانەی خۆشی و زاڵبوون بەسەر سەختییەکاندا بێت.
برین لەسەر دەست لە خەودا
بینیی زام لەسەر دەست لە خەودا ئاماژەیە بۆ کێشە لە کار و ئیشدا و هەوڵی بەدەستهێنانی پارە. خەونێکی لەو شێوەیە نیشانەی لەدەستدانی دەرفەتێکە یان لاوازبوونی توانای دارایی یان تەنانەت جەستەیی لە ژیانتدا. ئەگەر لە خەودا دەستت خوێنی لێهات، بە واتای زیانی دارایی یان لەدەستدانی شتێکی بەنرخ وەک ئازیزان، تەندروستی، یان شتێکی دیکەیە.
بەڵام ئەگەر بینیت برینی دەستت چاک بووەتەوە یان ساڕێژ بووە، بە واتای دووبارە بەدەستهێنانی سەرکەوتن و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ڕابردووە.
برینی قاچ لە خەودا
ئەگەر لە خەودا بینیت کە قاچت بریندار بووە بە مانای ئەوەیە کە لە ژیاندا کێشە و گرفتت بۆ هاتۆتە پێش. خەونێکی لەو شێوەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەم زووانە تووشی سەختی و ئاستەنگی دەبیت کە پێشکەوتنەکانت خاو دەکاتەوە، بەڵام هەندێک جار ئاماژەیە بۆ قەرز یان کێشەی دارایی. بەڵام ئەگەر برینەکە چاک بووەوە یان خوێنبەربوونەکەی وەستا، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کێشەکان کۆتاییان دێت و کەسەکە دەتوانێت جارێکی تر لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە.
بینینی برینی دەموچاو
ئەگەر کەسێک لە خەودا ببینێت دەموچاوی بریندار بووە، لێکدانەوەکە ئاماژەیە بۆ ناوبانگ و پێگەی کۆمەڵایەتی لە نێو خەڵکدا. ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە لەبەردەم خەڵکدا یان لەناو کەسانی دەوروبەریدا بێناوبانگ بکرێت، یان لە پشتەسەری قسە بگوترێ. ئەگەر برینی دەموچاو ڕوون و خوێناوی بێت، ئەوە نیشانەی سووکی یان ئاشکرابوونی نهێنیەکی شاراوەیە.
هەروەها بخوێنەوە: هاوسەرگیری لە خەودا مانای چییە
لە لایەکی ترەوە ئەگەر برینەکە بچووک بێت یان لە خەونەکەدا زوو چاک بکرێتەوە، لێکدانەوەکەی گەڕانەوەی ڕێز و شکۆی لەدەستچوو و کۆتایی هاتنی نیگەرانییەکانە. بەشێوەیەکی گشتی ئەم خەونە پەیوەندی بە ڕێز و حورمەت و ناوبانگ و شکۆی مرۆڤەوە هەیە، کە بەپێی جۆری خەونەکە دەتوانێت تەواو جیاواز بێت.
بینینی خەونی برینی سەر
ئەگەر کەسێک لە خەودا بیبینێت سەری بریندار بووە، بە مانای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کێشەی دەروونی و کێشەی گەورە لە ژیاندایە. خەونێکی لەو شێوەیە بەزۆری ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کەسەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا تووشی ناڕەحەتی دەروونی یان نیگەرانییەکی قورس دەبێت. ئەگەر لە برینەکەی سەری خوێنبەربوو ئەوە مانای لەدەستدانی ناوبانگەکەیەتی یان بیستنی قسەی ناخۆش لەلایەن کەسانی دەوروبەریەوە.
لە لایەکی ترەوە ئەگەر لە خەودا ببینێت کە برینەکەی سەری چاک دەبێتەوە، مانای گەیشتن بە ئارامی و ڕزگاربوون لە خەم و پەژارەیە. ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە کەرامەت و پێگەی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.
لێکدانەوەی خەونی بڕین
بینینی خەونی بڕین، بەزۆری پەیوەندی بە ترس و نیگەرانییەوە هەیە و زۆربەی کات بە لەدەستدانی شتێک یان بڕینی پەیوەندی و ڕێگایەکی گرنگ لە ژیاندا لێکدەدرێتەوە. ئەگەر کەسێک لە خەودا بینی دەستی دەبڕدرێت، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەرفەتێکی بازرگانی یان پەیوەندییەکی بەنرخ لەوانەیە لەدەستی بچێت و تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا ئاماژەیە بۆ زیانێکی دارایی.
لەکاتێکدا بڕینی قاچ زیاتر ئاماژەیە بۆ ڕێبازی ژیانی کەسەکە و جوڵەی ئەو کەسە و وا دەڵێت کە ڕێگری و سەختییەکان لەوانەیە ببنە هۆی وەستان یان دواکەوتن لە گەیشتن بە ئامانجەکان. هەندێک جار، بڕینی پەنجە لە خەودا دەبینرێت کە ئەمەش بە لەدەستدانی شتی بچووک یان سادە لە داهاتوودا لێکدەدرێتەوە.
ئەگەر لە خەودا سەرێک ببڕیت، ئەمە زۆر نیگەرانکەرە و بەزۆری نیشانەیە بۆ ئەوەی ناوبانگ و ئابڕووت لە مەترسیدایە و زۆر مایەی نیگەرانییە. هەروەها بڕینی سک زیاتر پەیوەندی بە بابەتی سۆزداری و خێزانییەوە هەیە و هەواڵی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی ژیانە یان ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ خەمێکی گەورە ئەدات.
ئایا بینینی خەونی برین نیشانەیەکی باشە یان خراپ؟
وەک دەبینین بینینی برین لە خەودا دەتوانێت هەم نیشانەیەکی باش بێت و هەم نیشانەیەکی خراپ. ئەگەر ئەو برینەی لە خەودا بینراوە خوێنی لێ بچۆڕێت یان لەسەر بەشەکانی وەک سەر و دەموچاو بێت، ئەوا زیاتر بە مانای ناڕەحەتی، لەدەستدانی ناوبانگ، یان تووش بوون بە کێشەوە دێت. بەڵام کاتێک برینەکە بچووکە یان لە خەودا دەبینرێت کە چارەسەر دەکرێت و چاک دەبێتەوە. لێکدانەوەکەی نیشانەی ڕزگاربوونە لە خەم و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان و ئاماژەێە بۆ بەدەستهێنانی ئارامی.
کەواتە بینینی خەونی زام و برین هەمیشە یەک مانای لێ ناکەوێتەوە و ئەو شێوازەی کە دەیبینیت دیاری دەکات کە ئایا ئەو خەونە نیشانەیەکی باشە یان خراپ.
No Comment! Be the first one.