چاویارنیوز _ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: پێشکەوتنی وڵات پێویستی بە نوێبوونەوە و پەرەپێدان هەیە بۆ عێراقێکی بەهێز و گەشەسەندوو، نوێبوونەوە لە جیهانی گەنجاندا بنەمایەکە کە دەبێت هەمووان پشتی پێببەستن.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: هەڵبژاردن یەکێکە لە میکانیزمەکانی نوێبوونەوە و پەرەپێدان و دیموکراسی، پرۆسەی سیاسی بەبێ هەڵبژاردن هیچ مانایەکی نییە.
جەختیشی لەوە کردەوە، بەرەنگاربوونەوەیەکی بەهێز هەبوو لەلایەن ئێمەو هێز و پارتە سیاسییەکانی دیکە بە سووربوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.
ڕاشیگەیاندووە، هیچ شتێک لە دەستووردا بە ناوی حکومەتی کاتی یان کاربەڕێکەر نییە، پێویستە هەمووان بزانن کە چەندە مەترسییەکی گەورە دروست دەبێت ئەگەر هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێن، بۆیە زۆر گرنگە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەو کەسانە هەڵبژێردرێن کە شایستەی ئەوەبن نوێنەرایەتی گەل بکەن.
نوری مالیکی هۆشداری دەدات ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لە "مەترسییەکی گەورە" دا لە ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، جەختی لەوە کردەوە سندووقەکانی دەنگدان ڕێگا لە دیکتاتۆرییەت و ڕەگەزپەرستی و تائیفییەت و پەراوێزخستن دەگرن.

No Comment! Be the first one.