چاویارنیوز _ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه دەڵێت: سەرەڕای ئەزمونە زۆرەکانمان لەبەشداریکردن لەسیاسەتدا، بەو ئەنجامە گەیشتووم کە سیستیمی سیاسیی ئێستا، توانای چاکسازیی نییە، چونكه من هه‌موو جۆره چالاكییه‌كى سیاسیم تاقیكردوهتهوه، هەر لەبەشداریکردن لەپەرلەمان‌و حکومەتەوە تا کشانەوە لەهەردوکیان.
ڕاشیگەیاندووە، سەرەڕای نیگەرانییەکانى شیعه له‌وه‌ى ژماره‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كه‌مبوه‌ته‌وه به‌هۆى كشانه‌وه‌ى ئێمه، به‌ڵام من ئه‌و بابه‌ته‌م به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه‌و نیگه‌رانیشى نیم، چونكه ده‌مه‌وێت ئه‌و پرسه تائیفیه تێكبشكێنمو لەدوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021یشه‌وه سەرکردایەتی ئه‌و هاوپەیمانێتیه ده‌كه‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته”.
موقتەدا سەدر هۆشیاری لە ڕووداوێکی گەورەی ناوەیی دەدات
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه ڕایدەگەیەنێت: هیوام به‌چاکسازیی لەسیستمی سیاسیی له‌عێراق لەدەستداوە و پێشبینی دەکه‌م بەهۆی ڕوداوێکی گەورەی ناوچەییەوە، هەڵبژاردن دوابخرێت.

No Comment! Be the first one.