چاویارنیوز _ ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ دوای نزیكەی 10 ساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییەوە دەستی پێكردەوە و هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتن.
هەر ئەمڕۆ شەممە، 27ی ئەیلول، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بە تەلەفۆن قسەیان كرد و سەرۆك وەزیرانی هەرێم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی، كە “نابێت مووچەی هیچ مانگێكی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بفەوتێت”.
سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدا
میدیاكانی نزیک لە سەرۆکی حکومەتی عێراق بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کردووە.

No Comment! Be the first one.