چاویارنیوز _ عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی ڕایگەیاند: ئەوان هەمیشە بنکۆڵکاری بۆ ڕووداوە نەخوازراوەکانی پەیوەست بەژیانی کرێکاران دەکەن و لەخەمی سەلامەتی گیان و ژیانی کرێکاران دان.
ڕاشیگەیاندوو، لەسەرەتای ساڵەوە تائێستا، ئێمە وەک هاوهەڵوێستییەک بۆ مافی کرێکاران، دوو سكاڵای لە دادگا دژی خاوەن کار تۆمارکردووە و كرێكارێکیش کە برینداربووە لەکاتی ئیشکردندا، سكاڵای لەدژی خاوەن کارەکەی تۆماركردووە. چونکە ئامادە نەبووە قەرەبووی بكاتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت و خاوەن کارەکان نزیکن لەیەکەوەو زۆر لەخەمی کرێکاردا نیین. بۆیە لەم بارەیەوە ئێمە بەدواداچوونمانکردووە و ڕێگەی پێویستیش دەگریبەر و ڕێکاری یاسایی تاقیدەکەینەوە بۆ مافی کرێکاران.
لەسەرەتای ساڵەوە تائێستا، 50 كرێكار گیانیانلەدەستداوە
بەهۆی پابەندنەبوونی خاوەن كۆمپانیا و پڕۆژەكان بەمافی کرێکاران و هەروەها كەمتەرخەمی حكومەت كە پابەندی ڕێكکەوتننامەکانی مافی کرێکاران نییە، لەسەرەتای ساڵی (٢٠٢٥) تائێستا (٥٠) كرێكار بەهۆی ڕووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیانلەدەستداوەو لە نێوانیاندا (١١) كرێكاری بیانی و یەک كرێكاری (ئافرەت) هەیە، لە سلێمانی وهەڵبجە (١٨) کرێکار و لە هەولێر (١٣) کرێکارو لە دهۆک (١٢)کرێکار و لە كەركوك (٧) کرێکار گیانیانلەدەستداوە، ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە

No Comment! Be the first one.