چاویارنیوز _ د. ئەیوب سماقەیی شارەزای ئابووری و بانک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، پێشنیازێک کراوە بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی، ئەمەش بۆئەوەیە تێچووی هەڵگرتن و گواستنەوەی پارە کەمبکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، هەرچەندە پێشنیازەکە کۆنە، بەڵام دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق ئاڵۆزە و کارێکی لەو شێوەیە ئاڵۆزە، لەبەرئەوەی پرۆسەکە تێچووی ئابووری زۆرە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە مەبەستێکی ئابووریی لەپشتە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت.
کاریگەریی لابردنی سفری سەر دراوی عێراق
شارەزایەکی ئابووری و بانک دەڵێت: لەئێستادا دۆخی عێراق هی ئەوە نییە سفری سەر دراوەکەی لاببات.

No Comment! Be the first one.