کاتێک دەنوین، هەر تەنێک یان شتێک کە لە خەودا دەیبینین هێمایەک یان مانایەکی دیاریکراوی هەیە. یەکێک لەوانە کۆلێرە یان نانە لە خەودا کە لە کولتوری ئێمەدا هێمای ڕزق و نیعمەتی ئیلاهییە. بینینی نان هەندێک جار دەتوانێت نیشانەی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی و ئارامی لە ژیاندا بێت، هەندێکجاریش دەتوانێ هۆشدارییەک بێت لەبارەی پێویستی سوپاسگوزاری و ڕازیبوون.
لێکدانەوەی نان لە خەودا لە سەرچاوە ئیسلامییەکان و لێکدانەوە کۆنەکانیشدا جێگەی تایبەتی هەیە و شرۆڤەکارانێک وەک ئیبن سیرین و یوسفی پێغەمبەر مانایەکی دیاریکراویان بۆ هەر جۆرە نانێک و چۆنیەتی بینینیان دەربڕیوە.
لێکدانەوەی خەونی نان باشە یان خراپ؟
بە گشتی بینینی نان لە خەودا بەختەوەرییە و نیشانەیەکی ئەرێنییە. نان بە هێمای ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ و ئارامی لە ژیان و نیعمەت لە کار و خێزاندا دادەنرێت. ئەگەر کەسێک لە خەودا ببینێت کە نانێکی تازە و سپی بەدەستەوەیە، بەزۆری بە مانای بەدەستهێنانی سەرکەوتن، دەست کەوتنی دارایی، یان بیستنی هەواڵی خۆشە. ئەم خەونە لە زۆربەی لێکدانەوەکاندا بە باش و بە خێر لێکدەدرێتەوە و ئاماژەیە بۆ نیعمەت و میهرەبانی خودا.
بەڵام هەنێ جار دەتوانێت نیشانەیەکی خراپیش بێت. نانی کەڕوو یان ویشک، ڕەنگە نیشانەی کەمیی، هەژاری، یان دوورکەوتنەوە لە نیعمەتەکان بێت. کەوابوو نان دەتوانێت هەم نیشانەیەکی خراپ بێت و هەم نیشانەیەکی باش، ئەمەش بەندە بەپێی بارودۆخ و چۆنێتی بینینی لە خەودا.
بینینی کولێرە لە خەودا
کولێرە لە خەودا هێمای ڕازیبوون و سادەییە. بەو پێیەی کولێرە نانێکی نەریتی و خۆماڵییە، بینینی لە خەودا نیشانەی ئارامی ژیانی خێزانییە و ڕازیبوونە لەوەی کە مرۆڤ هەیەتی. ئەگەر کەسێک خەونی کولێرە کردن یان خواردنی بینی، ئەوە مانای وایە بژێوی و ڕزقی حەڵاڵ و سادە بەدەست دەهێنێت. ئەم خەونە ئەوەت بیردەخاتەوە کە بەختەوەری هەمیشە لە فراوانی و لوکسیدا نییە، بەڵکو لە دڵی ژیانێکی سادە و پاکدایە.
لێکدانەوەی خەونی کەلانە
جۆرێکی تری نان کاڵانەیە. بینینی کەلانە لە خەودا نیشانەی نیعمەت و میوانداری و بەختەوەری خێزانییە. کاڵانە نانێکە کە زۆرجار لەگەڵ کەسانی تر و بۆ میوانەکان درووست دەکرێت. بۆیە لە لێکدانەوەی خەونەکاندا دەتوانێت بە مانای مژدە یان وازهێنان لە خەمەکانیش بێت.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی ترێ لە خەودا مانای چییە؟
ئەگەر لە خەودا ببینیت کەلانە لەگەڵ کەسێکدا دابەش دەکەیت، بە مانای هاوڕێیەتی یان ئارامی دوای ئازار و دوورکەوتنەوە لە کەسانی تر و خزم و کەسوکارە.
نانی ساجی
نانی ساجی لە خەودا تاڕادەیەک باشە و نیشانەی هەوڵ و کۆڵنەدانە. بەو پێیەی ئەم نانە لەسەر ئاگر و بە سەبرەوە درووست دەبێت. بینینی ئاماژەیە بۆ زاڵبوون بەسەر سەختییەکاندا و گەیشتن بە ئەنجامی هەوڵەکان. ئەگەر کەسێک خۆی ببینێت نانی ساجی چێ دەکات، ئەوا لە داهاتوودا لە ئەنجامی هەوڵەکانیدا سەرکەوتن و ڕزقێکی زۆر بەدەست دەهێنێت. بەڵام ئەگەر نانەکە سووتا، ئەوە هۆشدارێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە بڕیاری بەپەلە.
بینینی خەونی بەخشینی نان
هەندێک جار لە خەودا، تەنها نانکردن و نان بینین، نابینی، بەڵکو ڕەنگە تۆ بیدەیت بە کەسانی دیکە. بەخشینی نان لە خەودا واتە خۆشەویستی و بەخشندەیی. لە زۆربەی لێکدانەوەکاندا ئەم خەونە بە یارمەتیدانی کەسانی دیکە و کراوەیی لە کاردا و وەرگرتنی پاداشتی ئیلاهی دادەنرێت.
هەروەها بخوێنەوە: بینینی ئاو لە خەودا
ئەگەر لە خەودا نان دەدەیت بە کەسێکی کەمداهات، ئەوە مانای وایە کە دڵت پڕە لە نیازپاکی لە ژیانی بەئاگادا و بەم زووانە بەرهەمی کارە چاکەکانت دەبینیت. بەڵام ئەگەر ئەو نانەی کە دەیبەخشی ویشک و کۆنە بوو، ئەوە مانای وایە تۆ بەخشندەنیت و قەدری دەوروبەرت نازانیت.
لێکدانەوەی خەونی نان بەڕای شرۆڤەکاران
لە لێکدانەوەی خەونی ناندا، گەورە شرۆڤەکارانی ئیسلامی بۆچوونی هاوشێوەیان هەیە. بە گوتەی حەزرەتی دانیال، نان لە خەودا نیشانەی بژێوییەکی فراوان و ژیانێکی ئابڕوومەندە. حەزرەتی دانیال دەڵێت، ئەگەر کەسێک لە خەودا نانی سپی و بۆنخۆش بخوات، ئەوا لە کارەکەیدا ئارامی و نیعمەت بەدەست دەهێنێت.
ئیبن سیرین نان بە هێمای ڕزقی حەڵاڵ و ئاسوودەیی دەزانێت. بە بڕوای ئەو نانی تازە و نەرم ئاماژەیە بۆ ئاسوودەیی و فراوانی نیعمەت، لە کاتێکدا نانی کۆن یان ویشک ئاماژەیە بۆ دواکەوتنی بەدیهێنانی ئارەزووەکان. لە شرۆڤەی یوسفی پێغەمبەردا، نان هێمای زانین و هۆشیارییە. بەو مانایە کە خەونبینەکە زانستێکی گەورە یان ڕێگای ڕاست لە ژیاندا بەدەست دەهێنێت.
No Comment! Be the first one.