چاویارنیوز _ ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوەو دەڵێت: بڕی داهاتەکە ١١ ملیار و ٦٩٨ ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٩٤ دینار بووە، كە ٧٩٪ داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ٢١٪ داهاتەکە بەشێوەی چەكە.
ڕاشیگەیاند: داهاتی مانگی ڕابردووی هه‌ردوو پارێزگاكه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكه ٥٣ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن و ٥٦٩ هه‌زار و ٣٢٩ دینار بووه، كه ٨٥٪ نه‌ختینه بووه و ١٥٪٦ به‌شێوه‌ی چه‌ك بووه.
ئاماژەی بەوەشداوە، داهاتی ئه‌مساڵی ئەو دوو پارێزگایە تا ئێستا ٧٤٣ ملیار و ٥٧٩ ملیۆن و دوو هه‌زار و ٦٦٣ دینار بووه، كه ٧٧٪ی به‌شێوه‌ی نهختینهبووه و ١٢٪ به‌شێوه‌ی چه‌ك و ١١٪ی به‌شێوه‌ی مه‌قاسه بووه.
سایتی شەفافیەت داهاتی سنووری سلێمانی ڕاگەیاند
سایتی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی یەک هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، لە ١٨ی ئەم مانگە تاوەکو ٢٤ی ئەم مانگە، زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە.
No Comment! Be the first one.