چاویارنیوز – ساڵی ٢٠٢٢ دوای ئەوەی کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانەتیەکی لەگەڵ (سەدرو حەلبوسی و خەمیس خەنجەر ) پێکهێنا بەمەبەستی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کە ئەوکاتە لەگەڵ یەکێتی لەسەر پۆستەکە گەیاندبویانە مریشکە ڕەشە ! لە دوای هاوپەیمانەتیەکەی بارزانی و حەلبوسی و خەنجەر دۆخی عێراق رۆژ لە دوای ڕۆژ ترسناکتر دەبێت ، بەجۆرێک ترسناکتر بووە کە لە دوای روخاندنی سەدام حوسێنیش عێراق دۆخی وەها خراپ و ناجێگیری سیاسی بە خۆوە نەبینیووە ، هاوپەیمانەتیەکە بە ناوی ڕزگاری نیشتیمانی هەم سیمای دەرەکی پێوە دیار بوو هەمیش ئەو وڵاتانەی کە لەپشتی هاوپەیمانەتیەکەوە بوون (تورکیا ، ئیمارات ، سعودیە ) خاوەنی پرۆژەو ئەجێندای سیاسی بوون بۆ نەهێشتنی ئەو تۆزە ئاسایش ئارامیەی کە لە عێراقدا هەبوو .
رۆڵی مەسعود بارزانی لەم هاوپەیمانەتیەدا بۆ ئەوە بوو کە وڵاتان زیاتر دەستکراوەبن لە دەستێوەردان لە کاروباری سیاسی لە عێراق دا ، چونکە بارزانی خۆی بەشێکەو لەناو گەمەی ئیقلیمی دایە و تاکە کارتی دەستی تورکیا بە پلەی یەکەم و دواتر ئیمارات و سعودیەیە ،گرفتی بەردەم مەسعود بارزانی تێنەگەیشتنە لە تواناکانی خۆی و واقیعی ناوچەکە و وڵاتان ،کورد وەکو میللەت لەناو چەقی ڕووداوەکاندایە و شەڕکەرو ئازاو نەترسین بەڵام هەمیشە لەکاتی گفتوگۆو دانوستاندن و پێکهێنانی هاوپەیمانەتیدا دۆڕاوین ، ئەمەش خاڵی لاوازی جەنابی بارزانیە کە تائیستا نەیتوانیوە سیاسییەکی باش و شارەزا بیت لە کێڵگەی سیاسیدا .
کورد لە ئێستادا باجی ئەو شۆڕشانە ئەداتەوە کە لە پێناو ئازادایدا بۆ مانەوەی خۆی ئەنجامی داوە ، سەرۆک و سەرکردەکانی کورد نەیانتوانیوە سیاسیەکی تەندروست بن و سیاسەت بۆ ئەوەیە بڕێک قورسایی و کەرامەت بۆ ئینسان فەراهەم بکات ، کاتیک سیاسەت دەبێتە شکاندنی کەرامەت و سوککردنی مرۆڤ ئیتر قورسایی مانای نامێنێت ، سیاسەتی پارتی و سەرۆکەکەی لەسەر پایەکانی تێکشکاندنی کەرامەتی مرۆڤ ڕاوەستاوە ، هەموو وتارو لێدوانەکانی بارزانی بەناوی شیعاراتی قەومی و نان و ئازادی و کەرامەت قسەی قۆڕ و بێ مانایە و خودی بارزانی ڕۆلێکی خراپی گێراوە لە شکاندنی شکۆو سیادەی کوردبوون .
هەمیشە بارزانی و حیزبەکەی دەیانەویت عێراقیش بە دەردی هەرێمی کوردستان ببەن و بە جۆرێک کە حکومەت توانای لێپرسینەوەو کۆکردنەوەی داهات و سزادانی بەرپرسانی نەبێت! بارزانی دەیەویت حکومەتی فیدراڵ وەکو کابینەکەی برا گەورە شەڕی نان و ئاوو ئازادی و کارەباو سوتەمەنی و نەبوونی مووچەو لەگەڵ عێراقیەکاندا بکات ، بارزانی دەیەویت حکومەتی فیدراڵ لە حکومەتداری دابماڵن هەموو پرەنسیپ و موراڵ و بەها دیموکراتیەکان ژێر پێ بخریت و ڕیشی مامۆستایانی ئاینی بسوتێنرێت و شەق لە مامۆستاو پەروەردە فیرکردن هەلبدریت و رۆژنامەنوسانیش تیرۆر بکرێن .
بارزانی دەیەویت سودانیش وەکو کوڕەکەی ( مەسرور ) هونەری ئیدارەدان بگۆڕیت بۆ هونەری خولقاندنی قەیران و ڕێز لە شەراکەت و هاوبەشی سیاسی نەگیرێت و حکومەتێکی قەرزار وەکو حکومەتەکەی براگەورە بونیاد بنێن ، ئەمین زەکی بەگ کەلەبیستەکانی سەدەی ڕابردوودا پەرلەمانتارو نوێنەری سلێمانی بوو قسەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت ( ئەوەی حسابی پاکە لە موحاسەبە بێباکە !) لێرەوە باشتر تێدەگەین کە بۆچی مەسرورو بابی مەسرور تەنگەتاو بوون و ترسێکی زۆریان لە چاودێری و لێپرسینەوە لە عێراق هەیە !
No Comment! Be the first one.