چاویارنیوز – هیوارەسوڵ لە نووسینێکدا سەبارەت بە پێشمەرگە دەڵێت:کاتێک ڕەخنە لە دەسەڵاتی حکومڕانی دەگیرێت، ناوی پێشمەرگە دەهێندرێتە ناو باسەکانەوە،کاتێک پرسیار لەسەر شکستی سیاسەتەکان دەکرێت، ناوی پێشمەرگە دەکرێتە دروشم. وەک ئەوەی هەندێک لایەن هەوڵ بدەن هەمیشە ناوی پیرۆزی شەهیدان بکەنە دیوارێک بۆ پاراستنی خۆیان.
لەم نووسینەدا هاتووە: پێشمەرگە لە خەباتی کوردا،تەنها هێزێکی چەکدار نەبووە؛ هێمای قوربانی، خۆبەخشین و بەرخودان بووە.
ناوێک کە بە خوێنی هەزاران شەهید پارێزراوە و لە زاکیرەی تاکی کورد دا وەک پیرۆزترین دامەزراوە جێگیر بووە.
بەڵام ئەوەی ئێستا لەئەرزی واقعدا دەبینرێت، زۆردوورە لە وێنەی ڕاستەقینەی خۆی،
دوای دەیان ساڵ، لە دامەزراندنی حکومەت و دامەزراوەکانی هەرێم، هێشتا پێشمەرگە نەبووەتە هێزێکی نیشتیمانی
هێشتا ناوی حیزب، لە ناوی نیشتیمان و پێشمەرگە گەورەترە. هێشتا بڕیاری حیزبی دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەو هێزە دابنێت کە پێویستە تەنها گوێڕایەڵی یاسا و بەرژەوەندیی گشتی بێت.
ئەوەی خەڵکی کوردستانی تووڕەونیگەران کردووە،تەنها دابەشبوونی پێشمەرگە نییە، بەڵکو ئەو دۆخەیە کە دەبینن، ناوی پێشمەرگە چەکی پێشمەرگە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی حیزب و بەرژەوەندییەکانی جوڵەیی پێدەکرێت.
کاتێک ڕەخنە لە دەسەڵاتی حکومڕانی دەگیرێت، ناوی پێشمەرگە دەهێندرێتە ناو باسەکانەوە،کاتێک پرسیار لەسەر شکستی سیاسەتەکان دەکرێت، ناوی پێشمەرگە دەکرێتە دروشم.
وەک ئەوەی هەندێک لایەن هەوڵ بدەن هەمیشە ناوی پیرۆزی شەهیدان بکەنە دیوارێک بۆ پاراستنی خۆیان
لە هەر لێپرسینەوەیەک،ئەوە گەورەترین ستەمە لە مێژووی پێشمەرگە دەکرێت. چونکە شەهیدان بۆ پاراستنی کورسیی هیچ دەسەڵاتێک و حیزبێت شەهیدنەبوون، ئەوان بۆ پاراستنی خاک و کرامەتی گەل گیانیان بەخشی. ئەوان خەونی دامەزراوەیەکی نیشتیمانییان دەبینی، نەک سیستەمێکی حیزبی خۆسەپێن، کە هەر شتێک بە پێوەری قازانجی حیزبی بپێورێت.
هاوڵاتیان لە ژێر هەژاری و بێکاریدا دەناڵێنن،گەنجەکانمان کۆچ دەکەن وخەونی کۆچ کردنیان هەیە،فەرمانبەر چاوەڕێی موچەدەکات، خزمەتگوزارییەکان لە خراپترین ئاستدان. بەڵام لەبری ئەوەی دەسەڵات وەڵامی ئەم قەیرانانە بدات، زۆرجار خەریکی ملمـلانێ و حسابی سیاسیی ناوخۆییە.
ئەوەی ترسناکە! ئەوەیە، کە هەرچەندە خەڵک داوای دامەزراوەی نیشتیمانی دەکەن، بەڵام هێشتا هەندێک بازنەی حیزب لە دابەشبوون و لاوازیی دامەزراوەکاندا بەرژەوەندیی خۆیان دەبینن.
چونکە دامەزراوەیەکی بەهێزی نیشتیمانی واتە کەمبوونەوەی دەست تێوەردانی حیزب، یاسای ڕاستەقینە، واتە سنوورداربوونی دەسەڵات.
بۆیە زۆرجار دروشمی چاکسازی بەرز دەکرێتەوە، بەڵام لە کردەوەدا هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕوونادات
ئەگەر ڕاستی بڵێین، مەترسیی گەورە لە دوژمنی دەرەوە نییە؛ مەترسیی گەورە ئەوەیە کە ناوەڕۆکی دامەزراوە نیشتیمانییەکان بەهۆی حیزبایەتیی بێسنوورەوە بەتاڵ بونەتەوە.
نەتەوەیەک، کە دامەزراوەکانی موڵکی حیزبەکان بێت
ناتوانێت هێزێکی یەکگرتو دروست بکات
نیشتیمان بە دروشم دروست نابێت، بە دامەزراوەی سەربەخۆ و بێلایەن دروست دەبێت
مێژوو ڕەحم ناکات،زۆر لەبارەیەوە وترا کەڕۆژانێک دێن نە خەڵک بە دروشم قایل دەبن و نە بە بەڵێنە دووبارەکراوەکان،کاتێک دەوترێت دەبێت چەک دابنێنن شۆک نابین،هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان وەک بارمتە سەیرمان دەکەن.
ئەو ڕۆژە پرسیارێک دەمێنێتەوە: کێ پێشمەرگەی کردە هێزی نیشتیمان، و کێش ناو و مێژووی پێشمەرگەی خستە خزمەتی پاراستنی حیزب.
کاتێک باسی چەکداماڵینی هێزی پێشمەرگە دەبێتە باس گلەیی دەکەین،وەک ئەوەی پیشانی هەموو دونیامان نەدابێت کاتێک هێزو چەکی پێشمەرگەو دامەزراوە سەربازییەکانی تر، بەتانک و تۆپ و درۆن، بەبەرچاوی دونیاوە، وەک شانە زەردەواڵە بەرنەدرابێتنە گیانی دەنگی تاک و دەنگی گشتی و دەنگی ئازادی
No Comment! Be the first one.