چاویارنیوز – غازی فەیسەڵ بەرپرسێکی سەربازی سەربەیەکێتی نیشتمانی کوردستانە لەناوچەی گەرمیان لەوتارێکدا لەسەر کێشەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی و پارتی دەنوسێت
زەرەرمەندی یەکەم ئێمەین !
ئێمە واتا سنوری مادەی 140 بەگشتی و سنوری مەخمور بەتایبەتی :
زۆرجار ڕەخنەمان لێ گیراوە گوایە ئێمە ڕەخنەو پرتەو بۆڵەی زۆر دەکەین ،
زۆر ڕاستە ئێمە ئازار و کێشەمان زۆر زیاترە لەوانەی هەست بەئازاری خاک و خەڵکی سنورەکە ناکەن و ئێمە لەناو قوڵایی کێشەکانداین ،
بۆیە زیاتر ڕەخنەمان گرتووە حزبەکانیش لێمان نیگەران بوونە !
بەڕێزان مەبەستی سەرەکیم ئەو سەردانەی بەڕێز مەسرور بارزانی زیاتر بێ ئومێدی کردین !!
پێویستە هەموولایەک ئەوڕاستیە بزانن کە کێشەی سنوری مادەی 140پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتیەوە هەیە و کێشەکانمان درێژەی کێشا ،
ئێمە بەرگەی تەعریبمان گرت ، داعشمان تێکشکاند ، ڕێگری لەبازگەکان ڕاینەگرتین
بەڵام ململانێکانی پارتی و یەکێتی تەواو ماندوو بێ ئومێدی کردوین !
وە ئەم سەردانەی بەڕێز ( مەسرور بارزانیش ) زیاتر بێ ئومێدی کردین
چونکە سەردانێکی ئیستیفزازی و تەنازولێکی ئاشکرابوو
بۆ ئەوانەی شەووڕۆژ ڕاگەیاندنەکانی پارتی جنێوی پێ دەدان !
ئەگەربێتو بەڕێز (قوباد تاڵەبانی ) و چەند وەزیرێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەندامی وەفدەکە بانایەو لەناو بەرنامەی سەردانەکەی (بەڕێز مەسرور بارزانی )
سەردانی بەڕێز ( نزار ئامێدی ) سەرۆک کۆماری بکردبایەو لەخیتابەکانیشی باسی ڕۆڵی بەڕێز سەرۆک ( بافڵ تاڵەبانی ) بکردایە و کارنامەی کێشەکانی مادەی 140 و پێشمەرگەو جوتیاران و موچەی فەرمانبەران و دەیان کێشەی تری نیشتیمانی ببردایە بەغدا
ئومێدێک دەگەڕایەوە
ناو دڵ و دەرونی هەموولایەکمان
بەڵام بەو زمانە بازاڕیەو نمایشی ئەم هەموو ئۆتۆمبێلەو
حیساب نەکردن بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و
چونە ماڵی نەیارەکانی خۆیان
هەم سیناریۆیەو هەم کاتکوشتنەو هەمیش تێکدانی نێوماڵی کورد و هەست نەکردنە بە مەسئولیەتە نیشتیمانیەکان و گوێ نەدانە بە هات و هاواری جەماوەری کوردستان .
No Comment! Be the first one.