چاویارنیوز – بەداخەوە قسەی گوتەبێژی حکومەت و زۆربەی حیزبەکان بەها و کاریگەریان لە ناو خەڵک و سیاسەت نەماوە، جگە لەوەی زۆربەیان گەنجن، بەڵام لە رووی سیاسی و مەعریفی پێنەگەیشتوون، بۆیە کە قسەیەک دەکەن وشەی لاواز و دەستەواژەی سیاسی کرچ و کاڵ بەکار دەهێنێ کاریگەریان لە سەر خەڵک نابێ!
بە بیرم دێت کاک سەعدی پیرە گوتەبێژی پێشووی یەکێتی ( ئەو کات گوتەبێژیش نەبوو) لە سەرووبەندی خۆپیشاندانەکانی 17ـی شوبات 2011 چاوپێکەوتنیکی لەگەڵ گۆڤاری لڤین کرد بوو لەوێ قسەیەکی زۆر بەقوەتی کرد بوو گوتی: رێگا نادەین سلێمانی ببێتە بازاڕی عوکاز…
دوای ئەو قسەیە مام جەلال لە بەغداد گەڕایەوە سلێمانی بە زەبری هێز خۆپیشاندانی نەهێشت، کاک نەوشیروانیش خوا خوای بوو خۆپیشاندانە دوو مانگییەکە کۆتای پێبێت، چونکە خاوەندارییەکەی زۆر بوو، ئیسلامییەکانیش بەبێ دەنگی کادیرانی خۆیان کشاندەوە!
نیوەی بە ناو نوخبەی کورد نەیاندەزانی بازاری عوکاز چییە، بۆیە گەڕانەوە سەر ئەسڵی قسەکەی کاک سەعدی پیرە مەبەستی چییە لەو قسەیە؟ بۆ بەراوردی بەو خۆپیشاندانە دەکات!
بازاڕی عوکاز چیە؟
سوق عُكاظ… کۆنترین بازاڕە لە دوورگەی نیمچە عەرەبی لە سەردەمی جاهیلییەت و هاتنی ئیسلام، 40 کیلۆمەتر لە شاری تائیف دوور ساڵانە عەرەب دەهاتن لەوێ کڕین و فرۆشتنیان دەکرد و شعریان دەخوێندەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ، کاک سەعدیش زۆر زیرەکانە سەرای سلێمانی ( کە ناوەکەی گۆڕا بوو بۆ سەرای ئازادی) شوێنی خوێندنەوەی شعر و هەڕەشە بوو لە دەسەڵاتی کوردی (حکومەتەکەی بەرهەم ساڵح سەردەمی پارە زۆری و سولفەی عەقارو زەواج و تواناسازی!) بەراوردی کرد بوو بە بازاڕی عوکاز قسەکەشی راست بوو یەکێتی قبووڵی نەکرد دوای دوو مانگ خۆپیشاندان نەما!
ئەو کات پیاو هەبوو رەخنە لەو خۆپیشاندانە بگرێ راستەوخۆ تەخوینیان دەکردی بە پیاوی دەسەڵات، زۆربەی (هەمووی نا) کاراکتەرەکانی سەرای سلێمانی بوونە پەرلەمانتار وەزیری ئەحزابی معارەزە و زۆربەشیان دوای بوونە یەکێتی یان پارتی، هەیان خۆی کردووتە بەردی بن گۆم لە میدیایەکی هەولێر بێ دەنگ دانیشتووە ئیشی خۆی دەکات و دەژی و هەشیانە خانەنشینی وەردەگرن لە ئەوروپاش دەژین!
ئیتر گوتەبێژ نابێ قسە بکات ئەگەر قسەی کرد وەکو کاک سەعدی پیرە بێت بە قوەت بێت، ئەو کات گوتەبێژیش نەبوو…
مەحمود یاسین کوردی
گوتەبێژی فەرمی حیزب و حکومەت!
بەداخەوە قسەی گوتەبێژی حکومەت و زۆربەی حیزبەکان بەها و کاریگەریان لە ناو خەڵک و سیاسەت نەماوە،
No Comment! Be the first one.