چاویارنیوز – سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید ڕایدەگەیەنێت كە ئێستا هەرێمی كوردستان تاریکترین ساتەکانی حکومڕانی بەڕێدەكات.
بەپێی وتەی شاسوار عەبدولواحید، هەرێمی كوردستان خراپترین رۆژەكانی حوكمڕانی خۆجێی كوردی بەڕێدەدات و ئێستا لە تاریكترین ساتی مێژووییدایە.
شاسوار عەبدولواحید چەند رەخنەیەكی ستراتیژی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەگرێت و دەڵێت “دوای 35 ساڵ لە خۆبەڕێوەبردنی کورد، ئێستا نە دەستور، نە پەرلەمان، نە حکومەتێکی یەکگرتوو، نە هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو، نە هیچ دەزگایەکی دادوەری خاوەن دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بونی نییە.
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت “حکومەتی ئێستاش لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە شەرعیەتی لە دەستداوە، گەندەڵی ئیداری و داراییش گەیشتووەتە لوتکە. لە هەموشی ناخۆشتر و گرنگتر ئەوەیە کە دۆخی خەڵک لەوپەری خراپیدایە.
ڕەخنەكانی شاسوار عەبدولواحید لە كاتێكدایە كە 70 رۆژە فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووەو هیچ كاتێكیش بۆ دابەشكردنی مووچە دیار نییە.
No Comment! Be the first one.