هەردی سەڵاح:
هیچ نرخێک بۆ ڕووزەردەکان دانانێین
لە وەڵامی قسەکانی پارتیدا کە بەرامبەر پەرلەمان و کڕینی کورسییەکانی پەرلەمان کردبوویان، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئێمە بەچاوی ڕێزەوە لەکورسییەکانی پەرلەمان دەڕوانین.
هەرێم و عێراق لەسەر “هەژماری من” ڕێککەوتن
هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتنیان لەسەر پرۆژەی هەژماری من ڕاگەیاند و وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: بەپێی ڕێككەوتنەكە مووچە بە کاش نامێنێت و دابەشكردنی مووچە بووە بە دیجیتاڵی.
داوای یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان دەكرێت
شیعەكانی عێراق خاوەن پرۆژەی “چوارچێوەی هەماهەنگی”ن، سوننەكانیش لەهاوپەیمانییەکدا خۆیان کۆکردۆتەوەو ناویانلێناوە “ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی”، بەڵام ئەوەی ماڵێکی لێکترازاوی هەیە کوردە کە ئەوەندەی شەڕی پۆست دەکەن لە عێراق ئەوەندە هەوڵی مافەکانی کورد نادەن.
قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوێنێ لەسلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، نەیشاردەوە کە لەسەر تەواوی لایەنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی و وتیشی: حکومەتێکی سەرکەوتوو بەبێ یەکێتی پێکناهێنرێت.
لایهنه كوردییهكان لەبەغداد شهڕیان تهنها دهبێته وهرگرتنى پۆست
سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی کوردستان داوای کۆنەبوونەوەی تەواوی لایەنە کوردییەکان دەکات ئەمەش وەک ئامادەکاری بۆئەوەی بە یەک بەرنامەی سیاسی، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەن بۆ پێكهێنانى حکومەتی نوێی عێراق.