هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشتگیریی دوو بابەت دەکات کە مۆتەکەی سەر پارتیە
کۆبوونەوەکە جەختیان لەسەر پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە، کە لەلایەن حکومەت و دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستی پێکراوە، و جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هەڵمەتەکە بەپێی یاسا کردەوە، بەدوور لە هەر پاڵنەرێکی سیاسی یان بژاردەیی. هەروەها پێداگرییان لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
«انتقام» ناونیشانی رۆژنامەکانی ئێرانە
لەدوای پەیامەکەی رابەری باڵای ئێران کە رایگەیاندووە، تۆڵە لە دوژمنەکانیان دەکەنەوە، ناونیشانی زۆربەی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئێران، نووسرابوو (انتقام).
حکومەتی هەرێم دژایەتیی نەخۆشخانەی هیوا دەکات
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەڵێت: جیاوازیکردنی حکومەت لەنێوان ناوچەکانی کوردستاندا، نەخۆشخانەی هیوا_ یشی گرتۆتەوە
نۆ ساڵی پڕ نەهامەتی، بڕین و نەهێشتنی مووچە، گرانکردنی بەنزین و نەوت و غاز و کارەبا
رۆژنامەنووسێک وەڵامی میدیاکانی سەرۆکی حکومەت دەداتەوە و دەڵێت:شانازی بە کام دەستکەوتی حکومەتەوە دەکەن، لەکاتێکدا واقیعەکە تاڵە
حکومەت جیاوازی گەورەی لەنێوان شارەکانی زۆنی سەوز و زەرددا کردووە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو باس لەوە دەکات، جیاکارییەکی گەورە لەلایەن حکومەتەوە دەکرێت لە نێوان ناوچەکاندا
کابینەی نۆیەم و سیاسەتی پەراوێزخستن؛
چۆن لە کابینەکەی مەسرور بارزانی سلێمانی و گەرمیان لە ئاسایشی ئاو بێبەش کراون؟
جیاوازییەکی زۆری تێدایە لەم کابینەیەدا 30 پۆند دروست کراون کە زۆرینەیان لە هەولێر و دهۆکن و تەنیا 8 پۆندیان دەکەونە سنووری سلێمانی و گەرمیان خاڵی جێگەی سەرنج ئەوەیە کە پڕۆژەی پۆندەکانی هەولێر و دهۆک سەرجەمیان سپاردنی کاریان بۆ کراوە و کارکردن تێیاندا بەردەوامە، بەڵام زۆرینەی پۆندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کارکردن تێیاندا وەستاوە و پشتگوێ خراون.