هەرێم لە 48 سەعاتی داهاتوودا 120 ملیار رەوانەی بەغدا دەکات
بەپێی هەواڵێک کە میدیای یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیاردینار داهاتی نانەوتی ئامادەکردووەو پارەکە حازرە، هیچ گرفتێکیش لە ڕەوانەکردنیدا نییە بۆ سەر بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
بەرەو بەغدا بۆ جێبەجێکردنی دەستوور
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیەوێت بەڵێن و داخوازی و بەرنامەکانی خۆی لە بەغدا جێبەجێ بکات، هەرگیز لە بەڵێنەکانی پاشەکشێی نەکردووە و بەرنامەکانی خۆی بە کردار جێبەجێی کردوون، بۆ ئەمجارەش بە دروشمی "بەرەو بەغداد بۆ جێبەجێکردنی دەستوور"، بانگەشەی خۆی چڕتردەکاتەوە.
عهلی حهمهساڵح:
ئەگەر هەرێم داهات ڕادەست بکات، بەغدا مووچە دەنێرێت
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت: پێویستە دهسهڵاتدارانی ههرێم، 120 ملیار دينارهكه بنێرن بۆ بهغدا، تا مووچهی مانگهكانی 8 و 9 ڕەوانەبکرێت بۆ هەرێم.
نێچیرڤان بارزانى:
بەمزوانە حکومەتی هەرێم پێکناهێنرێت
سهرۆكى ههرێم دەڵێت: بەم دۆخەی ئێستاوە کە لەنێوان لایەنەکاندا هەیە، زۆر ئەستەمە لە پێش ههڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كابینهى نوێى حكومهتى ههرێم پێكبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی: ڕێگری دەکەین لە کێشە دروستکردن
سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەولێر، خەونی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردن لەهەولێر ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بەوەشکرد، یهكێتی دهیهوێت رێگری بكات له كێشه دروستكردن و قووڵكردنهوهی ناكۆكییهكان.
پارتی لەلیستەکانی تر دەترسێت
پارتی ڕێگریی لە حزبەکانیتر دەکات بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن، لەوچوارچێوەیەشدا لە بازگەیەکی هەولێر دەستیبەسەر پاسێکی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی ۲٤۷ گرت کە لەلایەن پڕۆفیسۆر د.رەعد ڕەفعە_وە بەڕێوەدەبرێت.