مەسرور بارزانی دەیەوێت ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ڕاوەستێنێ
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە داهاتی ناوخۆ، کە تێیدا پێشنیاز دەخرێتە بەردەم حکومەتی نوێی عێراق تاوەکو پەسەندکردنی بودجە، بەغدا تەنیا لە بەرامبەر ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی هەرێمدا، مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات.
کەمپینێکی نێودەوڵەتی لەسەر دۆسیەی شێروان شێروانی دەستپێدەکات
"کەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی" کە لەلایەن گروپێک لە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی نیشتەجێی کەنەدا ڕێکخراوە، زنجیرەیەک چالاکی مەدەنی بەمەبەستی گوشارخستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی شێروانی دەستیپێکردووە.
یووسف محەمەد:
چارەسەری نیوەناچڵی لەژێر هەژمونی تاکلایەنەی تاکەحیزبێک چارەسەری دۆخی هەرێم ناکات
بە یاسایی کردنی دۆخی دیفاکتۆی دو ئیدارەیی هەرێمیش لەم دۆخە پڕ ئاڵنگارییەی ناوچەکە، دیسانەوە ڕاکردنە بەرەو پێشەوە و، مەرجیش نییە هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی (دو حکومەتی)ی ساڵانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠٦.
کوڕە پێشمەرگەو کوڕە ئەنفال بەبێ ئیش و کار ماونەتەوە کوڕە ئەنفالچی پلەی بەرزی پێدەدرێت
لەلایەن پارتییەوە کوڕە ئەنفالچی پلەی بەرزی پێدەدرێت
ڕاستە ڕۆڵەی قاڕەمان دەیکات کوڕە ئەنفالچیەکانیش دێنە سەر سفرەی حازر پارتی و بەعسی گیانێکن لە دووجەستەدا.
شەڕی ئامۆزاکان و کۆتایی سەردەمی مەسروور بارزانی!
زانیارییە دزەپێکراوەکانی ناو کۆبوونەوە داخراوەکانی سەری ڕەش باس لەوە دەکەن کە ململانێی نێوان مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی گەیشتووەتە ئاستی قسەپێوتن و شکاندنی یەکتری لەبەردەم مەسعود بارزانیدا.
ئاریان فەرەج*
شاشەی کوردی لە لێواری داڕماندا
جاران مەعریفە، ئەزموون و لێوەشاوەیی مەرجی دەرکەوتن و پێشكهوتن بوون، بەڵام لە سایەی ئەم داڕمانەدا، "ڕووکەشگەرایی و هەرانانەوە" بوونەتە مەرجی ئەستێرەبوون. لاوازیی پاشخانی ڕۆشنبیری بە زۆرێک لە کارەکتەرە نوێیەکانی سەر شاشەوە دیارە؛ ئەمەش دەرئەنجامی ئەو فشارەیە کە دهزگا مێدیاکان دەیخەنە سەر کارمەندەکانیان بۆ ئەوەی بە هەر نرخێک بێت سەرنجی بینەر ڕابکێشن، نەک ئەوەی ناوەڕۆکێکی بەپێز و بهسوود پێشکەش بکەن.